گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێم؛ لە 24 کاتژمێری ڕابردودا لەهەر کاتژمێرێکدا توشبوویەکی کۆرۆنا گیانیلەدەستداوە

2020.08.17 - 15:03
هەرێم؛ لە 24 کاتژمێری ڕابردودا لەهەر کاتژمێرێکدا توشبوویەکی کۆرۆنا گیانیلەدەستداوە

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی هەرێم، تۆمارکردنی زیاتر لە 400 توشبووی کۆرۆنای ڕاگەیاند و هاوکات 1024 توشبوو چاکبوونەوەو 24 توشبووش لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا گیانیانلەدەستدا کە زۆرترین گیانلەدەستدانى توشبووانى کۆرۆنایە تاوەکو ئێستا تۆمارکرابێت.

 

لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: "لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 4258 پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا لە سەرتاسەری هەرێم کراون و سەرەنجام، 436 توشبووی نوێی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون، کە بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبوون:

(٢١٣ هەولێر)

(٨٥ سلێمانی، ٣٤ گەرمیان)

(١١٦ دهۆك)

(١٥ هەڵەبجە)

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەروەها ١٠٢٨ توشبووی ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە کە ئەوەش زۆرترین ژمارەی چاکبوونەوەیە لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە ڕابگەیەنرێت، کە بەمشێوەیە دابەشبوون:

                 

(١١٦ هەولێر)

(٨٥٦ سلێمانی لە ماوەی ٢ هەفتەدا، ٤٠ گەرمیان)

(١٦ هەڵەبجە)

 

ئەوەش هاتووە، هەر لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٤ توشبووی ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە، کە ئەویش بەهەمانشێوە، زۆرترین ژمارەیە تائێستا لەڕۆژێکدا تۆمارکرابێت، بەمشێوەیە دابەشبوون:

      

(١٠ هەولێر)

(٥ سلێمانی، ٢ گەرمیان، ٢ ڕاپەڕین)

(٥ دهۆك)

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە ئاماری گشتیی کۆرۆنا لەئێستادا لە هەرێم بەمشێوەیەیە:

کەڕەنتین ٢١٧١٨ هاوڵاتی:   (٢١٦٦٣ دەرچوو)

پشکنین    ٢٥٢٥٥١    (١٠٦٩٧١ هەولێر، ٧٦٣٨٩ سلێمانی، ٦٦٨٢١ دهۆك، ٢٣٧٠ هەڵەبجە)

تووشبوون ٢١٦٦٠     (٨٩٥٧ هەولێر، ١٠١٠٠ سلێمانی، ١٩٣٦ دهۆك، ٦٦٧ هەڵەبجە)

چاکبوون ١٢٥٢٤        (٤٤٤٦ هەولێر، ٦٧٢٣ سلێمانی، ٧٩٥ دهۆك، ٥٦٠ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٨٣٥٩     (٤٢٥٧ هەولێر، ٢٨٨٤ سلێمانی، ١١٢٣ دهۆك، ٩٥ هەڵەبجە)

مردن ٧٧٧       (٢٥٤ هەولێر، ٤٩٣ سلێمانی، ١٨ دهۆك ، ١٢ هەڵەبجە)