ناس کورد-
وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا دەستپێکردنى دابەشکردنى مووچەى مانگى ئادارى، ڕاگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى دارایى حکومەتى هەرێم هاتووە "سبهی (سێشهمه 18ى ئابى 2020) مووچهی مانگی ئادارى 2020ى وهزارهتی تهندروستی خهرج دهكرێ به ههمان رێژهی مانگی ئابى 2020).
راگەیەندراوەکەى وەزارەتى دارایى لە کاتێکدایە کە پێشتر ناس کورد بڵاوى کردەوە لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیراندا بڕیارى ئەوە دراوە موچەی مانگی ئادار بە هەمان شێوەی مانگی ڕابردوو بەلێبڕینەوە دابەش بکرێت.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (دووشەممە)، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبووەوە بەمەبەستی دیاریکردنی میکانیزم و چۆنێتی دابەشکردنی موچەی مانگی ئادار.
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "کۆبوونەوەکە کۆتایی هات و بڕیاردرا، موچەی ئەم مانگەش هاوشێوەی مانگی ڕابردوو بە لێبڕینەوە دابەش بکرێت".
ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی (شەممە)ی ڕابردوو، لەدوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆکی حکومەتی هەرێم و عێراق، ئەوە ڕاگەیەندرا کە هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی تاوەکو کۆتایی ساڵ، مانگانە بەغدا 320 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.