گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕانیە؛ گەنجێک لەناو پارکێکى ئەو شارە کۆتایى بە ژیانى خۆى هێنا

2020.08.17 - 11:39
ڕانیە؛ گەنجێک لەناو پارکێکى ئەو شارە کۆتایى بە ژیانى خۆى هێنا

ناس کورد، سابیر عەبدوڵا

لەناو پارکی دەروازەی قەزای ڕانیە تەرمی گەنجێک بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە  و  بۆ توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کرا.  

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بەناس کوردی وت  "بەرەبەیانی ئەمڕۆ (دووشەممە)، گەنجێکى  تەمەن 18 ساڵ  لەناو پارکی دەروازەی ڕانیە بەهەڵواسراوی دۆزرایەوە کە بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا ".

 

وتەبێژی پۆلیسى راپەڕین وتیشی "تا ئێستا ڕون نییە ئەو گەنجە خۆی هەڵواسیوە  یان هەڵواسراوە، بۆ ئەو مەبەستە تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستی پێکردووە. "

 

لەبارەى ناسنامەى گەنجەکەوە، شۆڕش ئیسماعیل، رونیکردەوە، ئەو گەنجە 18 ساڵە و دانیشتوی  گەڕەکی ڕاپەڕین بوو لە قەزای ڕانیە .

 

گیانلەدەستدانی ئەو گەنجە لە کاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ بەهۆی کەوتنە خوارەوەی لە پلیکانە هاووڵاتییەکی  تەمەن 75 ساڵ دانیشتوی گەڕەکی ئیمام قاسم لە قەڵادزێ گیانی لەدەستدا.