گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پلاندانانی عێراق: ساڵی 2025 ژمارەی دانیشتووانی عێراق دەگاتە 47 ملیۆن کەس

2020.08.17 - 10:52
پلاندانانی عێراق: ساڵی 2025 ژمارەی دانیشتووانی عێراق دەگاتە 47 ملیۆن کەس

ناس کورد-

وەزارەتی پلاندانی عێراق پێشبینی دەکات، لەساڵی 2025، ژمارەی دانیشتووانی عێراق بگاتە زیاتر لە 47 ملیۆن کەس، وتەبێژی وەزارەتەکەش دەڵێت، لەهەر چوار منداڵێکی خوار تەمەن پێنج ساڵان یەکێکیان کیشەی گەشەکردنی دەبێت.

 

ئەمڕۆ (دووشەممە، 17ی ئابی 2020)، عەبدولزهرە هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق بەڕۆژنامەی سەباحی عێراق ڕاگەیاند، داوایان لە ئەنجومەنی وەزیران کردووە کاتی سەرژمێری گشتیی لەعێراق لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ دوابخەن بۆ چوار مانگی کۆتایی ساڵی داهاتوو.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتەکەیان پێشبینی دەکات، تا ساڵی 2025 ژمارەی دانیشتووانی عێراق بگاتە 47 ملیۆن کەس.

 

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق هۆشداریشی لە تەندروستی گشتیی لە عێراق داوە و ئەوەی ئاشکراکردووە، لەهەر چوار منداڵێکی خوار تەمەن پێنج ساڵان، یەکێکیان کێشەی گەشەکردنی دەبێت.