ناس کورد-
دوو زاناى ئەمريكى لەو بڕوایەدان، ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ ساڵى 2012 لە چين دەركەوتووە نەك 2019 و لەو ساڵەدا شەش كرێكارى كانێك لە هەرێمى يوننان كە هەزار كيلۆمەتر لە شارى ووهانەوە دوورە توشبوون، نمونەى ڤايرۆسەكەش براوەتە تاقيگەى ووهان بۆ لێكۆڵينەوە لە ڤايرۆسەكان و ئەو پەتايەى ئێستا بڵاوبوەتەوە لەو تاقيگەيەوە دزەى كردوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەردوو زاناى ئەمريكى "جۆناسان لاسام" زاناى ڤايرۆسەكان و "ئەليسۆن ويڵسۆن" زاناى زيندەوەرزانى ئاماژەيان بەوەداوە، بەگوێرەى توێژینەوەیەکى پزیشکێکى چينى ڤایرۆسى كۆرۆنا بۆ یه‌كه‌مجار له قوڵایى كانێكدا له چین ده‌ركه‌وتوه دواى ئه‌وه‌ى كرێكارانى كانه‌كه توشبوون.
باس لەوەشكراوە، له‌ساڵى 2012 دا شه‌ش كارمه‌ندى كانێك بە شێوەيەكى سەير نەخۆشكەوتوون، پزیشکەکە پشكنينى چەندين ڤايرۆسى بۆ كردون بەڵام جێى سەرسوڕمان بووە، بۆيە پەيوەندى بە چەند پزيشكێكى ديارى چينييەوە كردووە.
كرێكاره‌كان پله‌ى گه‌رمییان زۆر به‌رزبوه‌ته‌وه و كۆكه‌یه‌كى وشكیان هه‌بووه و ئازار له په‌له‌كانیاندا هه‌بوه، هه‌ندێكجار سه‌رئێشه‌یان هه‌بووه، ئه‌وه‌ش نیشانه‌كانى ڤایرۆسى COVID-19 یه، دواتر نمونه‌ى نه‌خۆشه‌كان نێردراوه بۆ تاقیگه‌ى ووهان و ده‌ركه‌وتوه هۆكارى نه‌خۆشییه‌كه ڤایرۆسێكه، كه له سارس ده‌چێت.
بۆ چارەسەركردنى نەخۆشەكان، ئامێرى هەناسەدانى دەستكرد و سەرجەم ئەو دەرمانانە بەكارهێنراون كە ئێستا بۆ چارەسەرى كۆرۆناى نوێ بەكاردەهێنرێن، بەڵام دواتر سيان لە كرێكارەكان گيانلەدەست دەدەن.
جۆناسان لاسام ئاماژەى بەوە كردوه، بەگوێرەى زانياريەكان ڤایرۆسه‌كه له جه‌سته‌ى ئه‌و كرێكارانه‌دا گۆڕدراوه بۆ ڤایرۆسى SARS - COV-2 و ئه‌وه‌ش براوه‌ته تاقیگه‌ى ووهان، به‌ڵام ڤایرۆسه‌كه له‌و تاقیگه‌یه له‌ساڵى 2019 به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان دزه‌ى كردوه و بوه به‌و په‌تایه‌ى ئێستا هه‌یه.
پێشتريش چەندين جار ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا چينى بە شاردنەوەى پەتاكە و دزەكردنى لە تاقيگەى ووهان تۆمەتبار كردبوو، بەڵام دەسەڵاتدرانى پەكين ئەوە ڕەتدەكەنەوە.
بەگوێرەى لێكۆڵينەوەكان، ڤايرۆسى كۆرۆنا بۆ يەكەم جار لە بازاڕى خواردنە دەرياييەكانى شارى ووهان بڵاوبوەتەوە و دواتر بە جيهاندا تەشەنەى كردوە، تائێستا نزيكەى 22 مليۆن توشبوو و زياتر لە 770 هەزار گيانلەدەستدان بەهۆى ئەو ڤایرۆسەوە تۆمار كراون.