گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فوئاد حسێن سەرۆكايەتى وەفدەكە دەكات

وەك ئامادەكاريەك بۆ سەردانەكەى كازمى وەفدێكى عێراق بەرەو ئەمريكا كەوتەڕێ

2020.08.16 - 23:20
App store icon Play store icon Play store icon
وەك ئامادەكاريەك بۆ سەردانەكەى كازمى وەفدێكى عێراق بەرەو ئەمريكا كەوتەڕێ

ناس کورد- 

ئيخڵاس دلێمى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق ئاشكراى كرد، وەك ئامادەكارييەك بۆ سەردانەكەى مستەفا كازمى سەرۆكوەزيرانى عێراق بۆ ئەمريكا، وەفدێكى عێراقى بە سەرۆكايەتى فوئاد حسێن وەزيرى دەرەوە بەرەو ئەمريكا بەرێكەوتوون.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئيخڵاس دلێمى لە گفتوگۆيەكى تەلەفزيۆنيدا باسى لەوە كرد، وەفدێكى عێراقى كە وەزیرى دەرەوە سەرۆكايەتى دەكات و ژمارەيەكى زۆر ڕاوێژكارى ئابورى و دارايى و شارەزايان بۆ لێكۆڵينەوە لە پەيوەندەيكانى نێوان هەردوو حكومەتى بەغدا و واشنتۆن لەخۆ دەگرێت، بەرەو ئەمريكا كەوتونەتە ڕێ.

 

ڕونيشيكردوەتەوە، ئەوەش وەك ئامادەكارييەك بۆ سەردانەكەى مستەفا كازمى سەرۆكوەزيران كە بڕيارە ڕۆژى 20 ئەم مانگە بۆ ئەو وڵاتە ئەنجامى بدات.

 

بەوتەى دلێمى، وەزيرى دەرەوە لەگەڵ "مايك پۆمپيۆ" هاوتا ئەمريكيەكەى كۆدەبێتەوە و ڕێكکەوتن هەيە بۆ بەهێزكردنى پەيوەنديەكانى نێوان هەردوو وڵات.

 

ئەو پەرلەمانتارە باسى لەوەشكرد، لە كۆبونەوەى کازمى و ترەمپ و وەزيرانى هەردوو وڵات باسى بارودۆخى  ئەو دوو وڵاتە دەكرێت، ئەو سەردانە كاريگەريیەكى ئەرێنى دەبێت بەتايبەتى كە لەماوەى ڕابردودا بەهۆى كێشمەكێشە نێودەوڵەتيەكان لەناو خاكى عێراق پەيوەنديەكانى نێوان هەردوو وڵات ساردى تێكەوتووە.

 

ئيخڵاس دلێمى ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، مژدەى خێر دەدەين لەم سەردانە كە بۆ بەهێزكردنى هاريكارى ئابورى و ئەمنييە و پێشبينى ئەوە دەكەين سەردانەكە دەنگدانەوەيەكى نێودەوڵەتى لێ بكەوێتەوە لە چەند ڕۆژى داهاتوودا، بەتايبەتى كە ئەمريكا گرنگيەكى زۆر بە عێراق و گەڕانەوەى متمانەى نێوان هەردوو وڵات دەدات.