گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق: موچەى فەرمانبەران گەرەنتیکراوە

2020.08.16 - 22:13
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق: موچەى فەرمانبەران گەرەنتیکراوە

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، موچەى فەرمانبەران بۆ ئەم مانگە گەرەنتیکراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناجى سەعیدى، ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق بە میدیاى فەرمى عێراقى ڕاگەیاندووە "موچەى فەرمانبەران بۆ ئەم مانگە گەرەنتیکراوە، هەروەها یاساى قەرزى دەرەکى و ناوخۆیی موچەى فەرمانبەرانى تاکۆتایی مانگى ئەیلول گەرەنتیکردووە".

 

وتیشى "حکومەت پڕۆژە یاساى بودجەى گشتى رەوانەى پەرلەمان دەکات بۆ چارەسەرى سەرجەم پرسە داراییەکان".

 

ئەندامەکەى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق جەختیکردووەتەوە، چارەسەرى کێشە داراییەکان لەئەرکەکانى لایەنى جێبەجێکارە، بەوپێیەى کارى پەرلەمان چاودێرییە و یاسا دادەنێت و رەوانەى حکومەتى دەکات.

 

بەهۆى دابەزینى نرخى نەوت و کاریگەرى پەتاى کۆرۆناوە، داهاتى عێراق روبەڕوى کورتهێنانى گەورە بووەتەوە کە بەشێویەکى سەرەکى پشت بە نەوت دەبەستێت.

 

بۆ پڕکردنەوەى کورتهێنانەکە و دابینکردنى موچە و خەرجییەکان، بەپێی یاسایەک کە پەرلەمان پەسەندی کردووە، حکومەت دەتوانێت تا بڕى پێنج ملیار دۆلارى دەرەکى و 15 ترليۆن دینارى ناوخۆیی قەرز بکات.