گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ديارترين ئەنجامدەرى كوشتارگەى سپايكەر دەستگير كرا [وێنە]

2020.08.16 - 21:33
App store icon Play store icon Play store icon
ديارترين ئەنجامدەرى كوشتارگەى سپايكەر دەستگير كرا [وێنە]

ناس كورد- 

ليوا يەحيا ڕەسوڵ وتەبێژى سەركردەى گشتى هێزە چەكدارەكانى عێراق ئاشكرايكرد، سێ تيرۆریست دەستگير كراون كە یەکێکیان لە مەترسيدارترين ئەو كەسانەيە كە لە كوشتارگەى سپايکەر لە پارێزگاى سەڵاحەدين و ديالە بەشدار بووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ليوا يەحيا ڕەسوڵ، لە راگەیەندراوێکدا بڵاويكردوەتەوە، لەسەر ڕێنماييەكانى مستەفا كازمى سەرۆكوەزيران و سەرۆكى گشتى هێزە چەكدارەكانى عێراق، پاڵەوانانى دەزگاى دژە تيرۆر لە پرۆسە تايبەتيەكانيان بەردەوامن بۆ ڕاوەدونانى چەكدارانى داعش لە ناوچە جياوازەكان.

 

باسى لەوەشكردوە، لە چوارچێوەى بەدواداچونێكى مەيدانيدا و بە هەوڵى چەندين مانگ توانرا كەسێك دەستگير بكرێت كە يەكێكە لە مەترسيدارترين ئەو تيرۆریستانەى لە كوشتارگەى سپايكەردا بەشدارى كردوە، پرۆسەكەش لە پارێزگاى سەڵاحەدين ئەنجام دراوە.

 

ڕونيشيكردوەتەوە، هەروەها پاڵەوانەكانى دەزگاى دژە تيرۆر توانيويانە دوو تيرۆریستى تر لە پارێزگاكانى نەينەوا و سەڵاحەدين دەستگير بكەن و رێوشوێنى ياسايى بەرامبەريان گيراوەتە بەر.

 

دواى ئەوەى لەساڵى 2014 چەكدارانى ڕێكخراوى داعش دەستيان بەسەر چەندين ناوچەى عێراقدا گرت، لەپارێزگاى تكريت 2000 بۆ 2200 خوێندكارى كۆلێژى سەربازى هێزى ئاسمانى عێراقيان دەستگير كردوو برانە كۆشكەكانى كۆمارى لەو پارێزگايە و هەموويان كوشتن.