کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
دەستەی كەشناسی عێراق راگەیەندراوێكی لەبارەی زەمیلەرزەیەكی رۆژهەڵاتی كوردستان بڵاوكردەوە كە لە قەزای خانەقین هەستی پێكراوە.
.
لەراگەیەندراوەكەی دەستەی كەشناسی عێراقدا ئاماژە بەوە كراوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ (سێشەممە) لە چەند شارێكی رۆژهەڵاتی كوردستان زەمینلەرزەیەك بەگوڕی 3,6 پلەی رێختەر روویداوە و چەقی زەمینلەرزەكەش قەسر شیرین-ی رۆژهەڵاتی كوردستان بووە.
.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، هاووڵاتیانی قەزای خانەقین هەستیان بە زەمینلەرزەكە كردووە و هیچ زیانێكی لێ نەكەوتۆتەوە.
.
شارستانی قەسری شیرین، لە دابەشكاریی وڵاتی ئێراندا، یەكێك لە شارستانەكانی پارێزگای كرماشانە. ناوەندی ئەم شارستانە قەسری شیرینە و لە دوو ناوچە پێكهاتووە (ناوچەی ناوەندی، ناوچەی سوومار).