ناس کورد-
زانكۆی چیاو تینگی چینی ڕیزبەندییەکى بۆ باشترین هەزار زانکۆ لەسەر ئاستى جیهان بۆ ساڵى 2020 بڵاوکردەوە کە لەڕیزبەندییەکەدا هیچ زانكۆیەكی عێراق و هەرێمی كوردستانى تێدا نەبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەى ئەو ڕیزبەندییە کە زانکۆى چیاو تینگى چینى لە شەنگەهاى بڵاویكردوەتەوە، زانكۆی هارڤاردی ئەمریكی پلەی یەكەمی لەڕیزبەندییەكە گرتووە و بەدوای ئەویشدا زانكۆی ستانفۆردى ئەمریكی بەپلەی دووەم دێت و دواتر و بەپلەی سێیەم زانكۆی كامبرێدجی بەریتانیا و پەیمانگای ماساچۆستس بۆ تەكنەلۆژیای ئەمریكی بەپلەی چوارەم و بەپلەی پێنجەمیش زانكۆی كالیفۆڕنیا دێت.
لەڕیزبەندیەكەدا ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، زانكۆی عەبدولعەزیز بە پلەی 113 لەسەر ئاستی جیهان و یەكەمی سەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی وەكو باشترین زانكۆ هاتووە و بەدوای ئەویشدا زانكۆی شا سعود بەپلەی 159 لەسەر ئاستی جیهان و بەپلەی دووەم لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی هاتووە.
هەر بەگوێرەى ڕیزبەندییەكەی ئەو زانكۆ چینیە، زانكۆی شا عەبدوڵا بۆ زانست و پێشكەوتنی سعودیە بەپلەی 223 لەسەر ئاستی جیهان و بەپلەی سێیەم لەسەری ئاستی وڵاتانی عەرەبی هاتووە و بەدوای ئەویشدا زانكۆی قاهیرەی میسر بەپلەی چوارەم هاتووە.
زانكۆی چیانگ بۆ زانست و تەكنەلۆژیای چینی لەڕێزبەندی كۆتایی پلەبەندیەكەدا هاتووە و پێش ئەویش زانكۆی زەقایقی وڵاتى میسر ناوى هاتووە.