ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى عێراق تۆمارکردنى 4348 توشبووى نوێی کۆرۆناى ڕاگەیاند، ئەوەش بەرزترین ئامارى توشبووانى رۆژانەیە کە لە عێراق تۆمار بکرێت.
وەزارەتەکە ئەمڕۆ (یەکشەممە) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، 19278 پشکنینى نوێ کراوە لەماوەى 24 کاتژمێرى ڕابردوودا و 4348 توشبووى نوێ تۆمارکراوە، بەوەش کۆى گشتى توشبووان گەیشتووەتە 176931 هەزار توشبوو.
دابەشبوونى توشبووەکانى ئەمڕۆ:
بەغدا\ڕەسافە: 303
بەغدا\کەرخ: 530
مەدینە توب: 84
نەجەف: 171
سلێمانی: 40
هەولیر: 114
دهۆک: 135
کەربەلا: 221
کەرکوک: 102
دیالە: 104
واست: 26
بەسرە: 319
میسان: 55
بابل: 184
دیوانیە: 87
زیقار: 88
ئەنبار: 36
موسەنا: 169
نەینەوا: 61
سەڵاحەدین: 14
هەر بەگوێرەى ئامارى وەزارەتەکە، هەروەها دوو هەزار و 624 توشبوو نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە، ژمارەى گشتیی ئەو کەسانەى نەخۆشخانەکانیان بەجهێشتووە گەیشتووەتە 125374 حاڵەت، واتە 71%ی کۆی گشتیی توشبووان.
هەروەها 75 توشبووی کۆرۆنا بەهۆی نەخۆشییەکەوە مردوون، ژمارەى گشتیی مردووانیش گەیشتوەتە پێنج هەزار و 860 کەس.