گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی هێرشە موشەکییەکەى سەر سەربازگەى تاجى لە بەغدا

2020.08.16 - 16:24
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی هێرشە موشەکییەکەى سەر سەربازگەى تاجى لە بەغدا

ناس کورد-

سەرچاوەیەکى ئەمنى ڕایگەیاند، سەربازگەى تاجى لە باکورى بەغدا شەوى ڕابردوو روبەڕووى هێرشى موشەکى بووەتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەرچاوەکە بە ناس کوردى ڕاگەیاند، سێ موشەک لەناوچەکە کەوتونەتە خوارەوە، دوانیان لەناو زەوییەکى کشتوکاڵى کەوتونەتە خوارەوە و زیانیان نەبووە، سێیەمشیان لەناو سەربازگەى تاجى کەوتووەتە خوارەوە.

 

وتیشى "موشەکەکان لەجۆرى گراد بوون و لەلایەن کەسانى نەناسراوەوە لەناوچەى راشیدیەوە ئاڕاستە کراون و سەکۆى هەڵدانیان لەناوچەیەکى کشتوکاڵى دۆزراوەتەوە".

 

پێشتر شانەى میدیاى ئەمنى عێراق ڕایگەیاندبوو، دوو موشەکى کاتیۆشا لەناو سەربازگەى تاجى کەوتونەتە خوارەوە، کە لەناوچەى راشیدییەوە هەڵدراون.

 

ئەو هێرشە موشەکییە، لە چوارچێوەى ئەو زنجیرە هێرشەدایە کە بەم دواییانە دژى هێزەکانى هاوپەیمانان و هێزەکانى ئەمریکا ئەنجامدراون لەچەند پارێزگایەکى باشورى عێراق.

 

دوو رۆژ لەمەوبەر لەناوچەى تاجى بۆمبێکى چێنراو بە کاروانێکى هێزەکانى هاوپەیماناندا تەقیەوە و زیانى مادى لێکەوتەوە.