گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەغدا چی بە هەرێم دەدات؟

هەولێر و بەغدا ڕێککەوتن لەسەر یەکخستنی گومرگ و دەروازە سنورییەکان

2020.08.16 - 14:51
App store icon Play store icon Play store icon
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتن لەسەر یەکخستنی گومرگ و دەروازە سنورییەکان

ناس کورد-

لەدوای گەڕێک لە شەڕی ڕاگەیاندن و ساردبوونەوەی دانوستانەکان، بەرپرسێکی باڵای حکومەتى هەرێم وردەکاری ڕێککەوتنی ئەم دواییەی هەولێر و بەغدای بۆ ناس کورد ئاشکراکرد. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمرۆ یەکشەممە، 16ی ئابی 2020، ناس کورد لە سەرچاوەیەکی باڵای حکومەتى هەرێمەوە زانیویەتی کە "چەند کۆبوونەوەیەک لەنێوان هەرێم و بەغدا بەڕێوەچووە و هەردوولا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ یەکخستنی کاروباری و ڕێکاری گومرگ و دەروازە سنورییە وشکانی و ئاسمانییەکانی هەرێم بۆئەوەى هاوشێوەی ڕێکاری گومرگی دەروازەکانی تری عێراقی لێ بکرێت."

 

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، "هەرێم ڕازی بووە لەسەر دروستکردنی تیمێکی هونەری هاوبەش لە فەرمانبەرانی هەردوولا بۆ چاودێریکردنی ڕێککەوتنەکە لە دەروازە سنورییەکان."

 

وتیشی، بڕیار دراوە بە دانانی سیستمێکی هەژمارکردن و ڕێنمایی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هاوردەکردنی کەلوپەلی هاوردەکراو بەپێی یاسای گومرگی.

 

بەپێی ڕێککەوتنەکە، لە بەرانبەردا بەغدا ڕەزامەندی دەربڕیوە بە ناردنی 320 ملیار دینار مانگانە بۆ مانگەکانی (ئاب، ئەیلول، تشرینی یەکەم) بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەران تاوەکو ساڵی داهاتوو بەپێی ڕێککەوتنێکی نوێ کار دەکەن. 

 

هەروەها "پێویستە هەردوو حکومەت پابەند بن بە ڕێککەتنی کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانی نەوت کە لەگەڵ ڕێکخراوی ئۆپێک پڵەسدا کراوە."

 

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، ئەوەى لە ڕێککەوتنەکەدا گرنگە ئەوەیە کە بڕیار دراوە لە ساڵانی داهاتوودا پشکی هەرێم لە بودجەى عێراق دیاری بکرێت بەپێی دەستور و ژمارەى دانیشتوان و داهاتی نەوت و نانەوتی."

 

هەروەها ڕێککەوتن دەکرێت لەسەر میکانیزم و چۆنیەتی دانەوەى قەرزەکانی هەرێم.