گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرەو قەتەر دەچن؟

وردەکاری کۆبوونەوەى ’’نادۆستانەى’’ دوو جەمسەری سونەکانی عێراق لە تورکیا

2020.08.16 - 13:38
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاری کۆبوونەوەى ’’نادۆستانەى’’ دوو جەمسەری سونەکانی عێراق لە تورکیا

ناس کورد-

سەلیم جبوری، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئێستای پەرلەمانی عێراق و خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی ناوچە ڕزگارکراوەکانی دەستی داعش لە تورکیا کۆبوونەتەوە و دەڵێت، کوبوونەوەکەی نێوان ئەو دوو کەسە نیگەرانی بەشێکی زۆر لە سیاسییەکانی سونەی لێکەوتووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەلیم جبوری، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ  کەناڵێکی عێراقی ڕایگەیاند، "لە ئێستادا ئەستەمە پێشبینی ورد و ڕوون بۆ بۆچون و دیدی لایەن سیاسییەکانی پارێزگا سونییەکان بکەین، دەستەبژێری سیاسی لەو پارێزگایانە بەشێویەکی ڕوون خۆیان یەکلایی نەکردووەتەوە".

 

ئاماژە بەوەشکرد، "هاوپەیمانی هێزە عێراقییەکان تائێستا نەیتوانیوە لە شارە سونییەکان دیدی سونەی عێراق بەرجەستە بکات، تەنها لەهەوڵی ئەوەدان دەسەڵاتێکی باڵایان لەناو سیستمی حکومرانی عێراقدا هەبێت".

 

وتیشی: "هاوپەیمانی شارە ڕزگارکراوەکانی دەستی داعش کە لە 22 ئەندام پەرلەمانی پێکهاتووە و خەمیس خەنجەر یەکێکە لە ئەندامانی ئەو هاوپەیمانییە تائێستا نەبووەتە پڕۆژەیەکی سیاسی و لە هەوڵی بەشداربووندا نییە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا، بەڵکو هەموو هەوڵەکانی خستووەتەگەڕ بۆ پەرچدانەوەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق".

 

جبوری ئەوەی ئاشکراکرد، "بە سپۆنسەری تورکیا حەلبوسی و خەنجەر لەو وڵاتە کۆبوونەتەوە و پێدەچێت حەلبوسی ڕێڕەوی ستراتیژی خۆی لە ئیماراتەوە گۆڕی بێت بۆ تورکیا و قەتەر".

 

جبوری ئەوەی ڕوونکردووەتەوە کە "کۆبوونەوەکەی نێوان حەلبوسی و خەنجەر هەڵوێستێکی نەرێنی لە نێوان لایەنە سیاسییە سونییەکاندا دروستکردووە، کە بەشێکی زۆریان لەگەڵ ئەوەدان سونە دیدێکی تایبیەتی بەخۆی هەبێت دورلە سیاسیەتی هاوسەنگی هەرێمایەتی".

 

لێدوانەکانی جبوری لە کاتێکدایە کە مانگی تەموزی ڕابردوو عەبدول رەحیم شمەری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی شارە ڕزگارکراوەکان ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردووە کە کۆبوونەوە لە نێوان حەلبوسی و خەنجەردا ڕوویدابێت.