گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هیچ نەخۆشێک نابینین’’

پزیشکانی ڕاپەرین لە نەخۆشخانە و نۆرینگەکان بایکۆتی دەوامیان کرد

2020.08.16 - 13:08
پزیشکانی ڕاپەرین لە نەخۆشخانە و نۆرینگەکان بایکۆتی دەوامیان کرد

ناس کورد-

پزیشکانی پسپۆڕ لە ئیدارەى ڕاپەرین لە نامەیەکی کراوەدا بایکۆتی بینینی نەخۆشیان لە سەرجەم نەخۆشخانە حکومی و ئەهلی و نۆرینگە میللیەکان ڕاگەیاند جگە لە نەخۆشخانەى فریاکەوتن و سەنتەری کۆرۆنا. 

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 16ی ئابی 2020، ئەو پزیشکانە لە نامەکە کراوەکەدا دەڵێن، "ئێمەى پزیشکان بەبێ موچە و بێ کەلوپەلی خۆپاراستن و پێداویستی پزیشکی تەواو و سەرەڕای بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا بە شێوەیەکی بەربڵاو لە ناوچەکەدا بەردەوامین لە خزمەت،  بەڵام بەداخەوە چەند کەسانێکی گێرەشێوێن و ئاڕاستەکراو بۆ لەبیربردنەوەى داواکارییە ڕەواکانی شەقام لە موچە و ژیانی شایستە دەیانەوێت خواستی ڕاستەقینەی میللەت بەلاڕێدا بەرن و هێرشی ناڕەوا بکەنە سەر پزیشکانی دەڤەرەکەمان."

 

دەشڵێت، "لەدوای بایکۆتی دەوام، ماوەى 72 کاتژمێر دەدەینە لایەنی پەیوەندیدار بۆئەوەى بەکاری خۆی هەڵبسێت و لێپێچینەوە و ئیجرائاتی جدی بکات کە لە پشت هاندانی خەڵکەوەیە بۆ هێرشکردنە سەر پزیشکان، بە پێچەوانەوە بایکۆتی فریاکەوتن و سەنتەری کۆرۆنا ڕادەگەیەنین."

 

ئەوە لەکاتێکدا دوێنێ هیوا مەحمود، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین "بە هۆکاری تایبەت" دەستی لە پۆستەکەى کیشایەوە.

me_ga.php?id=735