گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێتی بۆ پارتی: باشترین بژاردە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوانمانە

2020.08.16 - 12:57
یەکێتی بۆ پارتی: باشترین بژاردە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوانمانە

ناس کورد-

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی 74مین ساڵیادی دامەزراندن لە مەكتەبی سیاسی پارتی دەكات و ڕایگەیاند، باشترین چارەسەر بۆ ئەم دۆخە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ساڵی پار و ڕێککەوتنە لەگەڵ بەغدا.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 16ی ئابی 2020، یەکێتی لە ڕاگەیەنراوەکەیدا دەڵێت، لەم ھەلومەرجەی وڵاتەکەماندا باشترین بژاردە بۆ دەربازبوون لە قەیرانی سیاسی و ئابووری، جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی سیاسیی ڕۆژی 4ی ئازاری 2019یە و گرتنەبەری ھاوسەنگی و شاندانەبەر ئەرک و بەرپرسیارێتی نیشتمانی و نەتەوەیی کە خۆی لە رێکەوتن لەگەڵ حکومەتی ئیتحادیدا دەبینێتەوە بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان و مووچە وگوزەرانیان."

 

دەشڵێت، "یەکێتیی بایەخی ئەو پەیوەندییە دێرینە تەئکید دەکاتەوە کە لە قۆناغەکانی ڕابردوودا دەسکەوتی زۆری بۆ گەلەکەمان ھەبووە."