گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کواڵێتیش بەرزدەکاتەوە

عێراق نرخی ئینتەرنێت دادەبەزێنێت و وادەى جێبەجێکردنیشی ئاشکرا دەکات

2020.08.16 - 11:19
عێراق نرخی ئینتەرنێت دادەبەزێنێت و وادەى جێبەجێکردنیشی ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق ئاشکرایکرد، بڕیارە لە مانگی ئەیلولی داهاتوودا نرخی ئینتەرنێت کەمبکرێتەوە و کواڵێتیشی بەرزبکرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتەکەی کۆمپانیاکانی ئاگادارکردووەتەوە، ئەگەریش پابەند نەبن مۆڵەتی کارکردنیان لێ دەسێنرێتەوە.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 16ی ئابی 2020، ئەرکان شەهاب، وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق بە ڕۆژنامەی "سەباحی"ی نیمچە فەرمی عێراقی ڕاگەیاند، "بۆ تاوتوێکردنی نرخی  ئینتەرنێت، وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق وۆرکشۆپێکی کراوەی لەگەڵ کۆمپانیاکانی تۆڕی ئینتەرنێت کردووەتەوە و کۆمپانیای گشتی پەیوەندییەکانی سەر بە وەزارەت ڕاسپێردراوە بۆ دیارکردنی نرخێکی گشتگیر بەجۆرێک بگونجێت لەگەڵ داهاتی هاوڵاتیانی عێراق".

 

ئاماژە بەوەشکردووە، "نرخە نوێیەکان بڕیارە لە مانگی ئەیلولی داهاتوودا بچنە بواری جێبەجێکردنەوە و بەپێی پێویستی هاوڵاتی دەبێت و ئاستی کواڵێتی تۆڕەکەش بەرزتر دەبێت، هاوڵاتیان دەتوانن لەڕێگەیەوە بە ئاسانی هەموو بەرنامەکانی ناو ئەو تۆڕەکە بەخێرایی و لەکاتێکی کەمدا بکەنەوە".

 

وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق جەختیلەوەکردووەتەوە، وەزارەتەکەی دەیەوێت خزمەتگوزارییەکانی تۆڕی ئینتەرنێت بەئاسانی و بە شێوەیەکی گونجاو بۆ هەموو هاوڵاتیان فەراهەم بکات بە تایبەتی لە کاتی ڕێکارەکانی قەدەغەی گشتیدا و لە هەمانکاتیشدا ببێت بە پاڵپشتییەک بۆ پێگەکانی خوێندنی ئەڵکترۆنی لە عێراقدا.