گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ خەمبارە بۆ لەدەستدانی براکەی.. و نیویۆرک تایمزیش هۆکاری مردنەکەى ئاشکرا دەکات

2020.08.16 - 09:23
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ خەمبارە بۆ لەدەستدانی براکەی.. و نیویۆرک تایمزیش هۆکاری مردنەکەى ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

ئەمڕۆ برای دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لە تەمەنی 71 ساڵیدا و دوای چەند مانگێک لە نەخۆشکەوتنی و خەواندنی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 16ی ئابی 2020، ترەمپ لە ماڵپەڕی کۆشکی سپی نوسیویەتی، "برای باشم مرد، ڕۆبێرت تەنها برام نەبوو بەس، بەڵکو باشترین هاوڕێم بوو، زۆری بیری دەکەین، بەڵام جارێکی تر بە یەک شاد دەبینەوە، یادگارییەکانی بۆ هەمیشە لە دڵمدا دەمێنێتەوە، رۆبێرت زۆرم خۆشدەوێیت."

 

هەینی ڕابردوو، ترەمپ سەردانی براکەى کرد لە نەخۆشخانەیەکی نیویۆرک پێش ئەوەى بۆ بەسەربردنی پشووی هەفتانەی بچێتە نیوجێرسی.

 

بەپێی ڕاپۆرتی میدیا ئەمریکییەکانیش، ڕۆبێرتی برای ترەمپ چەند مانگێکە گیرۆدەى نەخۆشی بووە، هەینی ڕابردووش ترەمپ ڕەتیکردەوە وردەکاری نەخۆشییەکەى براکەى ئاشکرا بکات.

 

لەو کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانیەدا ترەمپ تەنها وتی، "برایەکی زۆر باشم هەیە، پەیوەندییەکی زۆر باش و درێژمان هەیە، ئەو ئێستا لە نەخۆشخانەیە و هیوادام هەموو شتێک باش بێت بەڵام ئەو دۆخی نالەبارە."

 

کەواتە ڕۆبیرت کێیە؟

ڕۆبێرت ترەمپ ساڵی 1948 لەدایکبووە و یەکێکە لە چوار براکەى ترەمپ، ڕۆبێرت وەک ئەندازیاری بیناسازی کاری دەکرد و بەڕێوەبەری جێبەجێکار بوو لە دامەزراوەى ترەمپدا.

 

ئەمساڵ هاوسەرگیری لەگەڵ ماری بالان کرد، پێشتریش بڵین ترەمپ هاوسەری بوو.

 

ساڵی 2016 پشتگیری ترەمپی برای کرد لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا و چەندین میتینگی ڕێکخست بۆ پشتگیری براکەى لە نیویۆرک.

 

بە چی مرد؟

ڕۆژنامەى نیویۆرک تایمز هۆکاری گیانلەدەستدانی براکەى ترەمپی ئاشکراکردووە و دەڵێت، ڕۆبێرت لە تەمەنی 71 ساڵیدا بەهۆی نەزیفی مێشکەوە گیانی لەدەستداوە.

 

ڕۆژنامەکە لە سەرچاوەیەکی نزیک لە کەسوکاری ڕۆبێرت دەڵێت، ناوبراو لە چەند هەفتەى ڕابردووەوە و دوای تێکچوونی باری تەندروستی، نەیتوانیوە بە تەلەفۆن قسە بکات."

 

ترەمپ سەردانی ئەو نەخۆشخانەی کرد کە ڕۆبێرتی تێدا بوو، بەڵام تەنها یەک کاتژمێر لای مایەوە.