گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێواز فایەق لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی: ململانێی سیاسی و بەرژەوەندیی حیزبی و كێشه‌ لا‌وەکییەكان وه‌لابنێین

2020.08.16 - 08:45
ڕێواز فایەق لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی: ململانێی سیاسی و بەرژەوەندیی حیزبی و كێشه‌ لا‌وەکییەكان وه‌لابنێین

ناس کورد-

سەرۆکى پەرلەمانی کوردستان پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و داوا دەکات "ململانێی سیاسی و بەرژەوەندیی حیزبی و كێشه‌ لا‌وەکییەكان وه‌لابنرێت.

 

ڕێواز فایەق، سەرۆکى پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکی پیرۆزباییدا دەڵێت، "ساتەوەختی ئه‌م ساڵیادە‌ هاوكاته‌ لە‌گه‌ڵ چه‌ندین پرسی ئاڵۆزو قورسی بوارەکانی سیاسی، ئابووری و ته‌ندروستی‌ و هەرێمی کوردستان لەسەر هەموو ئاستەکان لەگەڵ تەحەدیاتی گەورە ڕووبەڕووە."

 

دەشڵێت، "هه‌موو ئەوانە لێمان ده‌خوازێت كه‌ ململانێی سیاسی و بەرژەوەندیی حیزبی و كێشه‌ لا‌وەکییەكان وه‌لابنێین به‌ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رو لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش هه‌نگاو بنێین، زمانی دیالۆگ و یه‌كتری قبوڵكردن بكه‌ین به‌بنه‌ماو پێشمه‌رجی هەر گفتوگۆو هەوڵێکی چارەسەر بەئاراستەی پارێزگاریكردن له‌قه‌واره‌ی سیاسیی هەرێم و پاراستنی سه‌روه‌رییه‌کانی و ئەولەویەتدان بەدۆزی ڕەوای گەلەکەمان لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و ئارامی و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان و خزمەتکردنی کوردستانییان و چارەسەرکردنی کێشەکانی بواری مووچەو خزمەتگوزارییەکان."

 

ڕێواز فایەق ئومێد دەخوازێت "ئه‌م یاده‌ ببێته‌ هه‌وێنی لێكتێگه‌یشتنی زیاترو یه‌كخستنی ڕیزه‌كان و دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای میلله‌ته‌كه‌مان و به‌دیهێنانی خواست و داخوازییەکانی هاووڵاتییان."