کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- فوئاد عەبدوڵا
بانکى ناوەندى ئەو دراوە ناوخۆییانە دەگۆڕێتەوە بە دراوى نوێ، کە دڕاون و بە کەڵک نەماون، بەڕێوەبەری لقى سلێمانى بانكی هەرێم ئاماژە بەوەدەکات، ئەو دراوانە کۆدەکرێنەوە و لە ڕێى هەولێرەوە دەنێردرێنە بانکى ناوەندى.
.
عەبدولڕەحمان ساڵح بەڕێوەبەری لقى سلێمانى بانكی هەرێم تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "هەندێ دەسەڵات هەیە تایبەتە بە ناوەند، ئەو پارانەی كە كەڵیكی یەكجاری نەماوە و ناتوانرێت مامەڵەی پێوەبكرێت، كۆدەكرێتەوە و لە بانكی ناوەند لە بەغداد دەگۆڕدرێت".
.
بەڕێوەبەرى لقسى سلێمانى بانکى هەرێم وتیشی، ئەو دراوانەى کەڵکیان نەماوە لە هەرێم، کۆدەکرێنەوە و دەنێردرێنەوە بۆ هەولێر و پاشان لەوێوە بۆ بانكی ناوەندى عێراق".
.
لە ئێستادا دراوێکى زۆر بەتایبەت ئەوانەى لە بازاڕەکان زۆرترین مامەڵەیان پێوە دەکرێت، بەهۆى دڕان و ڕزینەوە بە کەڵک نەمان، بۆ ئەو مەبەستەش بانکى ناوەندى عێراق ئەو ڕێنماییەى دەکردووە.
.
.