گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ژمارەیەک پۆستی ڕاگەیاند

2020.08.15 - 23:02
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ژمارەیەک پۆستی ڕاگەیاند

 

ناس کورد-

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا ژمارەیەک پۆستی لە زانکۆى سلێمانى ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشكرد، هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە پۆستەکان ئەمانەن:

 

ڕاگرى کۆلیژى پزیشکى

ڕاگرى کۆلیژى پزیشکى ڤێتەرنەرى

ڕاگرى کۆلیژى زمان

ڕاگرى کۆلیژى زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان

ڕاگرى کۆلێژى بازرگانى

ڕاگرى کۆلێژى هونەرە جوانەکان

ڕاگرى کۆلێژى پەروەردە

ڕاگرى کۆلێژى ئەندازیارى

ڕاگرى کۆلێژى کارگێڕى و ئابورى

ڕاگرى کۆلێژى پزیشکى ددان

ڕاگرى کۆلێژى زانستە ڕامیارییەکان

ڕاگرى کۆلێژى پەروەردەى بنەڕەتى

 

ئاماژە بەوەشکراوە، مەرجەکانی خۆتۆماکرکردن ئەمانەن:

 

هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.

ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.

خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.  

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەوەشی خستووەتەڕوو: "هەرکەس کە داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت."

 

ئاماژەی بەوەشكراوە، دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى )26/8/2020) دەبێت و پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت.

 

ئەوەش هاتووە، هەر کەس ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت  دەتوانیپوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە ([email protected]).