گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شۆکهێنەر؛ پياوێك بۆ ڕزگاركردنى ژنەكەى پەلاماری قرشێكى زەبەلاح دەدات

2020.08.15 - 22:33
شۆکهێنەر؛ پياوێك بۆ ڕزگاركردنى ژنەكەى پەلاماری قرشێكى زەبەلاح دەدات

ناس کورد- 

دەزگاكانى ڕاگەياندنى ئوسترالى بڵاويانكردوەتەوە، دواى ئەوەى قرشێکی گەورە لە كەنارەكانى ولايەتى نيو ساوس وێڵز پەلامارى ژنێك دەدات، هاوسەرەكەى ڕووبەڕووی قرشەکە دەبێتەوە و سوارى پشتى دەبێت و مشتەکۆڵيەكى لێدەدات.

 

ڕۆژنامەى سيدنى مۆرنينگ هيراڵد بڵاويكردوەتەوە، دواى ئەوەى ژنێكى تەمەن 35 ساڵ بەناوى "شانتڵ دويڵ" ڕوبەڕوى هێرشى قرشێكى سپى گەورە كە درێژيىەکەی لەنێوان دوو بۆ سێ مەترە دەبێتەوە، لەو كاتەى كە پارەى سواربونى شەپۆلەكان دەكات بەهۆيەوە لە قاچيدا بە سەختى بريندار دەبێت.

 

ڕونيشكراوەتەوە، هاوسەرى ژنەكە كە ئەويش بەسوارى لەوحى سواربونى شەپۆلەوە بووە بەخێرايى خۆى گەياندوەتە هاوسەرەكەى و خۆى هەڵداوەتە سەر پشتى قرشەكە و لێى داوە، تا ناچارى بكات لە هاوسەرەكەى دوربكەوێتەوە، دواتريش هاوكارى شانتڵى كردوە و گەياندويەتيیە كەنارى ئاوەكە.

 

ڕۆژنامەكان ئەو كارەيان بە كارێكى پاڵەوانانە وەسف كردوە و باسيان لەوەكردوە، دەستبەجێ ئەو كەسانەى لە ناوچەكە بوون لەگەڵ ئەوانەى كارى فرياگوزارى سەرەتايى دەكەن گەيشتوونەتە شوێنەكە و ژنەكە براوەتە نەخۆشخانە و لەئێستادا بارودۆخى جێگيرە.

 

ئەوەش ئاشكرا كرداوە، دەستبەجێ كەنارەكە داخراوە و تۆڕى ڕزگاركردن لەناوچەكە ئاماژەيان بەوەداوە كە چاودێرى كەناردەكە دەكەن بۆ دياريكردنى شوێنى قرشەكە.