گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

يانەيەكى عێراقى ياريزانێكى پێشووى بەرشەلۆنەى گواستەوە ڕيزەكانى

2020.08.15 - 21:41
يانەيەكى عێراقى ياريزانێكى پێشووى بەرشەلۆنەى گواستەوە ڕيزەكانى

 

ناس کورد- 

يانەى ديوانيەى عێراقى ئاشكرايكرد، گرێبەستيان لەگەڵ ياريزانێكى هەڵبژاردەى ئەرجەنتين و پێشووى يانەى بەرشەلۆنەى ئيسپانى واژۆ كردوە و نرخى گرێبەستەكەش گەورەيە.

 

لەو بارەيەوە حسێن عەنكوشى، سەرۆكى يانەى ديوانييە بە "ناس"ى وت، گرێبەستيان لەگەڵ "ماكسيميليۆ لۆرۆن"ى تەمەن 24 ساڵ واژۆ كردوە، ئەو ياريزانە لە يانەى بەرشەلۆنە بووە و نوێنەرايەتى هەڵبژاردەى ئەرجەنتينيشى كردوە.

 

ڕونيشيكردوەتەوە، پێشتريش لە يارى نێوان هەڵبژاردەكەى لەگەڵ هەڵبژاردەى بەڕازيل بەشدارى كردوە و لەياريەكەدا گۆڵيشى تۆمار كردوە، لەئێستاشدا لە خولى ئەرجەنتينى لە پێگەى هێرشبەرى لاكان يارى دەكات.

 

عەنكوشى ڕەتيكردەوە نرخى گرێبەستەكە ئاشكرا بكات و باسى لەوەكردوە: "ئەوە تايبەتە بە يانەكەوە بەڵام بڕى گرێبەستەكە گەروەيە."

 

ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، ئەو ياريزانە هاوكارێكى باش دەبێت بۆ خولى نايابى عێراقى و يانەى ديوانييە و ئەسپى ڕەشى پاڵەوانێتيەكە دەبێت، سورن لەسەر ئەوەى كە ڕكابەرى يانە گەورەكانى خولى عێراقى بكەن.