گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەوێنە؛ لەڕانیە هێزەکانی پۆلیس ئاو و نقوڵیان بەسەر خۆپیشاندەراندا دابەشکرد

2020.08.15 - 20:38
بەوێنە؛ لەڕانیە هێزەکانی پۆلیس ئاو و نقوڵیان بەسەر خۆپیشاندەراندا دابەشکرد

ناس کورد-

لەخۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی شاری ڕانییە، هێزەکانی پۆلیس ئاو و نقوڵیان بەسەر خۆپیشاندەراندا دابەشکرد و ڕایانگەیاند، هەوڵدەدەن خۆپیشاندەران بپارێزن و خۆپیشاندانەکان بەلاڕێدا نەبرێن.

 

لەدوای خۆپیشاندانەکە، لەڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: "پۆلیس بەردەوام لە پێناو پاراستنی سەلامەتی گشتی هاووڵاتیان لە ئەرک دایە لە پێناو پاراستنی هاوڵاتیانی سنورەکەمان و پاراستنی ئارامی و سەلامەتی گشتی کە هەر وەک چۆن لە چوارچێوەی کاری پیشەیی خۆمان و لە چوارچێوەی پاراستنی مافە مەدەنیەکان و مافەکانی مرۆڤ بەردەوام بوین،  بۆئەوەی هاوڵاتیان پارێزراو بن و هیچ گردبوونەوەیەکی هاوڵاتیان بەلاڕێدا نەبرێ و هەمووان سەلامەت بن".

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: " ئەمڕۆ لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاو و شیرینی بەسەر خۆپیشاندەران لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی ناو شاری ڕانیە دابەشکرا، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی کە هێزەکانمان بەردەوام بوون لە پاراستنی هاوڵاتیان و لە هەڵی ئەوەدابووین کە خۆپیشاندەران دوور کەونەوە لە بەلاڕێدابردنی خۆپیشاندانەکان، تاکو سەلامەتی گشتی و شوێنە گشتیەکان و سەروماڵی هاوڵاتیان بە پارێزراوی بمێنێتەوە."

 

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ئەوەشی خستووەتەڕوو: " داوا لە هاوڵاتیانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دەکەین بۆ داواکردنی گردبوونەوە و خۆپیشاندان تکایە داوای ڕێگە پێدانی فەرمی بکەن بۆ گردبوونەوە و خۆپیشاندان تاکو داواکاریەکانتان لە چوارچێوەی یاسا و دوور لە کێشە و ئاژاوە بگات."