گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڕێوەبەری تەندروستی ڕاپەڕین دەستی لەکارکێشایەوە و لە نامەیەکدا باس لە هۆکارەکەى دەکات

2020.08.15 - 19:03
بەڕێوەبەری تەندروستی ڕاپەڕین دەستی لەکارکێشایەوە و لە نامەیەکدا باس لە هۆکارەکەى دەکات

ناس کورد-

هیوا مەحمود عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین دەستلەکارکێشانەوەى خۆی پێشکەشی حکومەت و وەزارەتی تەندروستی کرد و لە نامەیەکی دەستنوسیشدا دەڵێت، "بە هۆکاری تایبەتە." 

 

تەها محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی ڕاپەڕین هەواڵ و نامە دەستنوسەکەى بۆ ناس کورد پشتڕاستکردەوە و وتی، هێشتا دەستلەکارکێشانەوەى هیوا محەمەد قبوڵ نەکراوە.

 

بەگوێرەی نوسراوەکەی هیوا مەحمود، ناوبراو بەهۆی هەندێک کاری تایبەتی خۆیەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە و داواشیکردووە کەسێک ڕابسپێردرێت بۆ شوێنەکەی.

 

دەستلەکارکێشانەوەی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ئیدارەی ڕاپەڕین لەکاتێکدایە، بەشێکی زۆر لە هاووڵاتیانی سنورەکە ڕەخنە لە کەرتی تەندروستیی سنورەکە دەگرن، بەوەی لە ئاستی پێویستدا نییە.

 

پەیجی فەرمی ئیدارەی ڕاپەڕین، نوسراوەی دەستلەکارکێشانەوەکەی بڵاوکردووەتەوە و بەشێکی زۆر لە هاووڵاتیانی سنورەکە خۆشحاڵی خۆیان بەوبۆنەیەوە دەربڕیوە. 

 

هەرچەندە چەند چالاکێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەو سنورە باس لەوەدەکەن لەژێر فشاری حزبیدا ناوبراو دەستیلەکارکێشاوەتەوە، بەڵام وتەبێژی تەندروستیی ئیدارەکە ئەوەی ڕەتکردەوە و بەناس کوردی وت: "بەهۆی هۆکاری تایبەتی خۆی دەستیلەکارکێشاوتەوە." 

me_ga.php?id=726me_ga.php?id=727