کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
بەشێک لە ئەندامانى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا، پشتگیرى ڕاگەیەندراوەکەى دوێنێ شەوى ئەنجومەنی باڵا و فراکسیۆنی حزبەکەیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد و دەڵێن، تیشکى خستۆتە سەر بابەتى گرنگ.
.
ئەو ئەندامانەى فراکسیۆنى نەوەى نوێ کە پێکهاتوون لە هەریەک لە (شادی نەوزاد، کاوە عەبدولقادر، سیروان بابان و مەم بورهان قانع) ئاماژەیان بەوەکردووە: "لە ململانێ سیاسییەکانی کوردستاندا رویداوە دەزگا جاسووسییەکان پەنا بۆ ناوزڕاندن و ئابڕوبردن و درۆ و بوختان ببەن، بەڵام جێگای داخە خەڵکانێک کە خۆیان بە بەشێک لە ئۆپۆزیسیۆن بزانن، پەنا بەرنە بەر تەخوین و ناوزڕاندن و دروستکردنی تۆمەتی ئەخلاقیی بێبنەما بۆ کەسە نزیکەکانی خۆیان".
.
لەو ڕاگەیەندراوەدا کە بە ناوى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى کوردستان بڵاو کراوەتەوە، ئەو پەرلەمانتارانە پشتگیرى خۆیان بۆ ڕاگەیەندراوەکەى درەنگانێکى دوێنێ شەوى ئەنجومەنی باڵا و فراکسیۆنی حزبەکەیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد، پێیانوایە ڕووناکی خستووەتە سەر کێشە و بابەتی گرنگ.
.
لە ماوەى کەمتر لە 24 کاتژمێردا بۆ جارى سێیەمە ئۆرگانەکانى سەر بە جوڵانەوەى نەوەى نوێ ڕاگەیەندراو بڵاو بکەنەوە، پێشتر ڕاگەیەندراوێک بە ناوى ئەنجومەنى باڵاى نەوەى نوێ و فراکسیۆنى ئەو حیزبە لە پەرلەمانى عێراق بڵاوکرایەوە و ئاماژە بەوەکرا، جوڵانەوەکە بەجۆرێك لەگەڵ خێزان و بزنس تێکەڵکراوە “جیاکردنەوەیان سەختە”.
.
دواتر لە وەڵامى ئەو ڕاگەیەندراوەدا، ئەنجومەنى بالاى نەوەى نوێ هاتە دەنگ و لە ڕاگەیەندراوێکى دیکەدا ڕەتیان کردەوە ڕاگەیەندراویان دەرکردبێت و باسیانلەوەکرد، هیچ گلەییەکى نوێخوازان و پەرلەمانتارانى حیزبەکەیان بەدەست نەگەیشتووە.
.
.