گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەش هەزار فەرمانبەری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ’’دەمێننەوە و ناگۆڕدرێن’’

2020.08.15 - 18:00
App store icon Play store icon Play store icon
شەش هەزار فەرمانبەری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ’’دەمێننەوە و ناگۆڕدرێن’’

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بە بیانووی بوونی کارامەیی و زانیاری باش لە هەڵبژاردنەکاندا، شەش هەزار فەرمانبەری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کە لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا کاریانکردووە ناگۆڕدرێن، دەشڵێت، یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق پڕە لە هەڵە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حسێن عیقابی، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد: "یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەڵەی زۆری تێیدا، پەنابردن بۆ ئیدارەدانی ئەو کۆمسیۆنە لەلایەن کەسانی دەرەوی ئەو دامەزراوەیە هەڵەیە و دەبێتە هۆکاری دروستکردنی قەیران لە پسپۆڕییەکاندا".

 

جەختیکردەوە کە "دەبێت کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەلایەن کەسانی پسپۆڕ و خاوەن ئەزموونەوە بەڕێوەبچێت، چونکە ئەوکارە پێویست بەوە دەکات کەسانی شارەزا لە زانستی بیرکاری و ژمارەکاندا ڕۆڵیان هەبێت لەو دامەزراوەیە".

 

عیقابی دەشڵێت: "بە بیانووی بوونی ئەزمون و کارامەیی لە کارەکانیاندا، کۆمسیۆن هەڵبژاردنەکانی عێراق نایەویت نزیکەی شەش هەزار فەرمانبەر کە پێشتر لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا کاریانکردووە بگۆڕێت".

 

لە سەرەتای ئەم مانگەدا مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، 6ی مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتووی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق دیاریكرد، لەكاتێكدا هێشتا لایەنەكان لەسەر یاسای هەڵبژاردن نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتن و ناكۆكی لەنێوانیاندا هەیە.