ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 18 هەزار پشکنینی کۆرۆنا لە سەرانسەری وڵات ئەنجام دراون، بەهۆیەوە چوار هەزار و 293 توشبووی نوێ دەستنیشانکراون کە زۆرترین ژمارەى توشبوونی نوێیە لە یەک ڕۆژدا لە عێراق.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکەى وەزارەت بۆ ئەمڕۆ شەممە، 15ی ئابی 2020، ژمارەى گشتیی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە 172 هەزار و 583 حاڵەت، توشبووە نوێیەکانیش بەمشێوەیەی خوارەوە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبوون:
بەغدا\ڕەسافە: 345
بەغدا\کەرخ: 620
شاری پزیشکی: 103
نەجەف: 290
سلێمانی: 148
هەولیر: 443
دهۆک: 67
کەربەلا: 325
کەرکوک: 184
دیالە: 67
واست: 264
بەسرە: 462
میسان: 120
بابل: 214
دیوانیە: 126
زیقار: 98
ئەنبار: 73
موسەنا: 169
نەینەوا: 55
سەڵاحەدین: 120
هاوکات دوو هەزار و 571 توشبوو نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە و ژمارەى گشتیی ئەو کەسانەى نەخۆشخانەکانیان بەجهێشتووە گەیشتووەتە 122 هەزار و 700 حاڵەت، واتە 71.1%ی کۆی گشتیی توشبووان.
هەر لەو 24 کاتژمێرەدا، 76 توشبووی کۆرۆنا بەهۆی نەخۆشییەکەوە مردوون، ژمارەى گشتیی مردووانیش گەیشتوەتە پێنج هەزار و 785 کەس.