ناس کورد-
سه‌رپه‌رشتیاری ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان ڕایگەیاند، ڕۆژانە شەش جۆر كاری نایاسایی و قاچاخچێتی لە دەروازەی پەروێزخانەوە دەكرێت له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك به‌رپرسه‌وه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاسۆ قادر له‌یل، سه‌رپه‌رشتیاری ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان كە لەپشكی بزوتنەوەی گۆڕانە بۆ سایتی فەرمی حزبەكەی وتووە، له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه مۆڵه‌ت دراوه به حه‌وت كۆمپانیا و هه‌شت قه‌پان كه ڕۆژانه مامه‌ڵه‌ی شۆفێران و بازرگانان به‌ڕێده‌كه‌ن و بڕی جیاواز پاره‌یان لێوه‌رده‌گرن و له‌و پاره‌یه‌ش كه‌مترن ڕێژه‌ی بۆ حكومه‌ته، به‌جۆرێك كۆمپانیا هه‌یه 10 دۆلار له هه‌ر بارهه‌ڵگرێك وه‌رده‌گرێت و ته‌نها %20 ئه‌و پاره‌یه بۆ حكومه‌ته و %80 بۆ كۆمپانیاكه‌یه.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ڕۆژانه له ده‌روازه‌كه‌وه هێلكه و مریشك و دووگ و پیاز و خه‌یار و ئوتومبێلی خوار مۆدێلی یاسایی، مامه‌ڵه‌ی نایاساییان پێوه ده‌كرێت و بڕێكی زۆر داهاتی لێوه په‌یدا ده‌كرێت بۆ چه‌ند به‌رپرسێك.
ئاسۆ قادر له‌یل دەشڵێت، "ئه‌گه‌ر خاوه‌نداری كۆمپانیا و قه‌پانه‌كان بگه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌ت و بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی له شۆفێران و بازرگانان وه‌رده‌گیرێت كه‌مبكرێته‌وه، حكومه‌ت و هاوڵاتی سودمه‌ندی سه‌ره‌كی ده‌بن و داهاتێكی باش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی.