گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق لە پلەی 126 دایە لەسەر ئاستی جیهان بۆ دڵخۆشی خەڵکەکەى

2019.04.22 - 22:19
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق لە پلەی 126 دایە لەسەر ئاستی جیهان بۆ دڵخۆشی خەڵکەکەى

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

ڕاپۆرتێكی تۆڕی ئامانجی گەشەپێدانی بەردەوامى سەر بە نەتەوە یەكگرتووەکان، دڵخۆشترین دانیشتوانى بۆ ساڵى 2019 دەستنیشانکردووە، کە عێراق لە پلەی 126 دایە لەسەر ئاستی جیهان.

.

بە گوێرەى ڕاپورتەكە، وڵاتی فینلەندا بۆ جاری دووەم لە پلەی یەكەمی ئەو وڵاتانەدایە کە گەلەکەى بە دڵخۆشترین گەلی جیهان دیاریکروان، وڵاتی سودانیش خەڵکەکەى بە دڵتەنگترین دانراون.

.

ڕاپۆرتەکەى تۆڕی ئامانجی گەشەپێدانی بەردەوامى نەتەوە یەكگرتووەکان، ڕیزبەندى دڵخۆشترینى خستۆتەڕوو، کە وڵاتانی نەرویج، دانیمارك، ئایسلەندا و هۆڵەندا لە دووەم تا چوارەم ڕیزبەندیان گرتووە، بەڕیتانیا لە پلەی 15دایە و قەتەریش لە پلەی 29دایە، هەروەها توركیا لە پلەى 79ى ئەو وڵاتانەیە کە خەڵکەکەى دڵیانخۆشە.

.

وڵاتە عەرەبییەکان لە ڕیزى دواوەى لیستەکەن و عێراق بە پلەى 126 دێت لەڕووى دڵخۆشى گەلەکەى، سودانیش ڕیزبەندى کۆتایی و 156  گرتووە کە خاوەنى دڵتەنگترین خەڵکە لە جیهاندا.

.

لە تەموزی ساڵى 2011، نەتەوە یەكگرتووەکان بڕیارێكی بۆ ئەندامانی دەركرد، كە ڕێژەی دڵخۆشی گەلەكەیان بپێون و بیكەن بە ڕاپۆرتێك و بیدەن بە دەستەی سەرۆكایەتی، بۆ دەسنیشانكردنی  دڵخۆشترین گەلی سەر ڕووی زەوی  و دڵتەنگتریینیان، کە ڕاپۆرتەکان پشت بە ئاستى خۆشگوزەرانى هاوڵاتیان دەبەستێت لە هەموو ڕووەکانى پێداویستى و خزمەتگوزارییەکانەوە.

.

.