گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ پەیوەندی بە ئەسەدەوە دەکات و پێشنیاری دانوستانی ڕاستەوخۆ لەسەر پرسێک دەکات

2020.08.14 - 21:06
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ پەیوەندی بە ئەسەدەوە دەکات و پێشنیاری دانوستانی ڕاستەوخۆ لەسەر پرسێک دەکات

ناس کورد- 

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرایدەكات، دۆناڵد ترەمپ نامەیەكی كەسیی و تایبەتی بۆ دیاریكردنی چارەنووسیی ڕۆژنامەنووسێكی ئەمریكی ڕەوانەی بەشار ئەسەدی سەرۆكی سووریا كردووە کە ماوەی هەشت ساڵە ڕفێندراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەلێدوانێكی بۆ میدیاكان، مايك پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەوەی ئاشكراکرد، دۆناڵد تڕەمپ مانگی ئاداری ڕابردوو نامەیەكی تایبەتی لەسەر پرسیی ڕۆژنامەنوسێك ئاڕاستەی بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریا كردووە.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، نامە كەسیی و تایبەتییەكەی ترەمپ لەبارەی ئاشكراكردنی چارەنووسی ئۆستن تایسی ڕۆژنامەنووسی ئەمریكی بووە كە هەشت ساڵ پیش ئێستا ڕفێنراوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە و سەرۆكی ئەمریكا لەسەر ئەو پرسە پێشنیاری دانوستانی ڕاستەوخۆی لەسەرۆكی سوریا كردووە.

 

پەمپیۆ باسی لەوەشكردووە، حكومەتی ئەمریكا بە بەردەوامی هەوڵیداوە پەیوەندی بە بەرپرسانی سوریاوە بكات بۆ ئازادکردنی ئۆستن و ماوەیەکی زۆرە چاوەڕوانی گەڕانەوەشی دەكەن و هەموو هەوڵێكیش بۆ گەیشتن بەو ئامانجە دەدەن.