گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چالاکانی عێراق: دوای 40 ڕۆژ ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان لەتیرۆركردنی هاشمی بەكوێ گەیشتووە؟

2020.08.14 - 20:42
چالاکانی عێراق: دوای 40 ڕۆژ ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان لەتیرۆركردنی هاشمی بەكوێ گەیشتووە؟

ناس کورد- 

دواى 40 ڕۆژ لەتیرۆركردنی لەبەردەم ماڵەكەی خۆیدا، چالاكانی عێراق لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە هەڵمەتێكیان دەستپێكردووە و لەسەرۆكوەزیرانی عێراق دەپرسن " ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان لەتیرۆركردنی هیشام هاشمی بەكوێ گەیشتووە؟"

 

هیشام هاشمی شارەزای ئەمنی و پسپوڕی بواری گروپە تیرۆریستیەكان، لە ی تەمموزی مانگی ڕابردوو لەتەمەنی 47 ساڵیدا و لەبەردەم ماڵەكەی خۆیدا  تیرۆر كرا.

 

لەدوای 40 ڕۆژ لە تێپەڕبوونی ڕووداوەکە، ژمارەیەك لەنوسەران داوا لەبەرپرسانی عێراقی دەكەن ئەنجامدەرانی تاوانەكە ئاشكرا بكەن و بەسزای یاسایی خۆیانیان بگەیەنن.

 

هەندێك لەچالاكان پەنجەی تۆمەت بۆ گروپە میلیشیایەكان درێژ دەكەن كە بەتیرۆركردنی هاشمییەوە تێوەگلاون و چەند بەڵگەیەكیشیان خستووەتەڕوو كە ئەو گروپانە پێش تیرۆركردنی هەڕەشەیان لێكردووە.

 

هاوکات بەشێک لە چالاكان و میدیاكاران و ژمارەیەك لەنوسەرانی عێراقی ئەوە لەمستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق دەپرسن: "كەیسەكە بەكوێ گەیشت و ئاكامی لێكۆڵینەوەكان بۆ ئاشكرا ناكرێن؟ بۆچی سەرۆكی حكومەت بێدەنگی هەلبژاردووە؟".