گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە؛ چەند چەکدارێکی نەناسراو چالاکوانێکی خۆپیشاندانەکانیان لە بەسڕە تیرۆر کرد

2020.08.14 - 19:25
وێنە؛ چەند چەکدارێکی نەناسراو چالاکوانێکی خۆپیشاندانەکانیان لە بەسڕە تیرۆر کرد

ناس کورد-

لەناو بازاری شاری بەسڕە، چالاکوانێکی خۆپیشاندانەکان لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە تیرۆرکرا و چەکدارەکانیش هەڵاتن.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 14ی ئابی 2020، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە "ناس"ی ڕاگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ تەحسین ئوسامە عەلی کە یەکێک بوو لە چالاکوانەکانی خۆپیشاندانەکان لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە تیرۆرکرا."

 

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو چالاکوانە لەنزیکی شوێنی کارەکەی لەکۆمپانیایەکی ئینتەرنێت لەنزیک مەیدانی خۆپیشاندانەکان تیرۆرکراوە و لەدوای تیرۆرکردنیشی، چەکدارەکان هەڵاتوون.