گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خۆپیشاندان لەڕانیە دەستیپێکردەوە و بریندار و دەستگیرکردنی لێکەوتەوە

2020.08.14 - 18:19
خۆپیشاندان لەڕانیە دەستیپێکردەوە و بریندار و دەستگیرکردنی لێکەوتەوە

ناس کورد-

لەشاری ڕانییە بۆ سێیەم رۆژی لەسەریەک خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی هاووڵاتیان دەستیپێکردەوە و پەیامنێری ناس کوردیش ڕایگەیاند، هێزێکی زۆری ئەمنی لەناو شاردا بڵاوەیان پێکراوە و دەیانەوێت بڵاوە بەخۆپیشاندەران بکەن، هەر بەوبۆنەیەوە خۆپیشاندەرێک بریندارکراوە و دوو خۆپیشاندەریش دەستگیرکران.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 14ی ئابی 2020، پەیامنێری ناس کورد لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، بۆ سێیەم ڕۆژی لەسەریەک خۆپیشاندان لەڕانیە بەردەوامی هەیە و هێزێکی زۆری ئەمنی لەناو شاردا بڵاوەیان پێکراوە.

 

وتیشی، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروست بووە و بەهۆیەوە خۆپیشاندەرێک بریندار کراوە و دوو خۆپیشاندەریش دەستگیرکراون.

 

پەیامنێری ناس کورد ئاماژەی بەوەشكرد، لە نێوان شار و شارۆچکەکان بازگەی کاتی دانراون، ئەوەی گومانی خۆپیشانداندەری لئ بکەن ڕێگە نادەن بچێتە شارێکی تر.