گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق؛ بۆمبێكی چێنراو بە كاروانێكی كۆمپانیایەكی سەر بەهێزەكانی هاوپەیمانان تەقییەوە

2020.08.14 - 17:01
عێراق؛ بۆمبێكی چێنراو بە كاروانێكی كۆمپانیایەكی سەر بەهێزەكانی هاوپەیمانان تەقییەوە

 

ناس کورد- 

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، لەسەر پردی شاری دیوانیە بۆمبێكی چێنراو بەكاروانی ئۆتۆمبیلەكانی كۆمپانیایەكی سەر بەهێزەكانی هاوپەیماناندا تەقیووەتەوە و بێ زیان بووە.

 

ئەمڕۆ هەینی 14ی ئابی 2020، لەڕاگەیەنراوێكدا شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، بۆمبێكی چێنراو بەیەكێك لەئۆتۆمبێلی كاروانێكی ئەو كۆمپانیایانەی كە گرێبەستیان لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا هەیە لەنزیك پردی دیوانیە و لەسەر شەقامی خێرا تەقیووەتەوە.

 

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، تەقینەوەكە هیچ زیانێكی نەبووە كە شایەنی باسكردن بێت.