گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى تەندروستى ئێران ئامارى نوێى کۆرۆناى لەو وڵاتە راگەیاند

2020.08.14 - 15:04
وەزارەتى تەندروستى ئێران ئامارى نوێى کۆرۆناى لەو وڵاتە راگەیاند

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى ئێران راگەیەندراوێکى لەبارەى دۆخى کۆرۆنا لەو وڵاتە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا بڵاوکردەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى ئێراندا ئاماژە بەوە کراوە، لە ماوەى 24 کاتژمێرى رابردوودا 2501 توشبووى نوێى کۆرۆنا تۆمارکراوە و بەوەش کۆى گشتى ئەو کەسانەى کە تووشى کۆرۆنا بوون لەو وڵاتە گەیشتە 338 هەزار و 825  توشبوو.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى ئێران، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 1753 توشبوو لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و بەوەش کۆى ئەو توشبووانەى چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە 293هەزار و 811 چاکبوو.

 

سەبارەت بەو توشبووانەى کە گیانیانلەدەستداوە لە 24 کاتژمێرى رابردوو لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، 169 توشبوو گیانیانلەدەستداوە و بەوەش کۆى گشتى ئەو توشبووانەى کە گیانیانلەدەستداوە گەیشتووەتە 19 هەزار و 331 گیانلەدەستدان.

 

هاوکات وەزارەتەکە لە راگەیەندراوەکەیدا رونیدەکاتەوە، لەئێستادا 3956 كەس لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدان و دۆخى تەندروستییان ناجێگیرە.