گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داواى سزادانى تورکیا دەکرێت

 جۆ بادین: ببمە سەرۆکى ئەمریکا ئەردۆگان گۆشەگیر دەکەم و دەیڕوخێنم 

2020.08.14 - 14:35
 جۆ بادین: ببمە سەرۆکى ئەمریکا ئەردۆگان گۆشەگیر دەکەم و دەیڕوخێنم 

ناس کورد-

ژمارەیەک لە ئەندامى کۆنگرێسی ئەمریکا داوا لە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان کرد بەتوندی سزاى تورکیا بدات لەسەر دەستدرێژییەکانی لە ناوچەکانی دەریای ناوەڕاست هاوکات جۆ بایدن، بەڵێنی ئەوەی داوە هەرکات بوو بەسەرۆک "ئەردۆگان گۆشەگیر بکات و بیڕوخێنێت".

 

ناڕەزایەتییەکان دژ بە سیاسەتەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕۆژ بەڕۆژ لە هەڵکشاندایە ئەوەش وایکردووە ژماریەک لەئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا داوایەک ئاڕاستەی مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان بکەن کە ئەمریکا سزای توند بەسەر ئەو وڵاتە بسەپێنێت بەهۆی دەستدرێژییەکانی لە ناوچەی دەریای ناوەڕاست.

 

هاوکات جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە دیمانەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە ڕۆژنامەی " نیویۆرک تایمز"ی ئەمریکی وتووە " ئەردۆگان کەسێکی خۆ سەپێنە، ماوەیەکی زۆرە دەیناسم".

 

بەگوێرەی ڕۆژنامە ئەمریکییەکە، بایدن بەڵێنی ئەوەی داوە هەر کات لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و پۆستەکە وەربگرێت ئەوا بەهەموو توانایەوە پاڵپشتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا دەکات و هەوڵەکانی بۆ ڕوخاندنی دەسەڵاتەکەی ئەردۆگان چڕدەکاتەوە".

 

بایدن باسیلەوەشکردووە "رژێمی ئەردۆگان لە تورکیا ڕۆڵی باڵای هەبووە لە دامەزراندنی گروپی تیرۆرستی داعش".

 

کاندیدی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا نیگەرانی خۆشی نەشاردووەتەوە لەسەر بوونی نزیکەى 50 کڵاوی ئەتۆمی ئەمریکا لەو وڵاتە، بۆیە بەڵێنی داوە لە کاتی بوونی بەسەرۆکی ئەمریکا هەوڵەکانی لەگەڵ هەوپەیمانەکانی وڵاتەکەی دەخاتە گەڕ بۆ گۆشەگیرکردنی ئەردوگان و کردە ناپەسەندەکانی لە ناوچەکە".