گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەنجێکە و تازە پۆلى 12ى ئامادەیى تەواو کردبوو

لەڕوداوێکى هاتووچۆدا شۆفێرى ماتۆڕسکیلێک گیانى لەدەستدا

2020.08.14 - 11:56
لەڕوداوێکى هاتووچۆدا شۆفێرى ماتۆڕسکیلێک گیانى لەدەستدا

ناس کورد-

لە ڕوداوێکى هاتووچۆدا لەسەر رێگەى دەشتى هەریر، شۆفێرى ماتۆڕسکیلێک گیانى لەدەستدا کە گەنجێک بوو  و  لەدواى تەواوکردنى پۆلى 12ى ئامادەیى خواردنگەیەکى دانابوو.

 

شەوی ڕابردوو لەسەر ڕێگای (باسرمە-دەشتی هەریر) ڕوداوێکی هاتووچۆ له نێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێک ڕوویدا.

 

لە ڕوداوەکەدا شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بەناوی (سامان سەباح) گیانی لەدەستدا.

 

ئەو گەنجەى کە لە ڕوداوەکەدا گیانى لەدەستدا  تازە پۆلى 12ى ئامادەیى تەواو کردبوو و خواردنگەیەکى دانابوو و لەو کاتەدا بە ماتۆڕەکەى بەنیاز بوو کەلوپەلى ڕۆژانە بۆ خواردنگەکەى بگوێزێتەوە .

 

 بنەماڵەى ئەو گەنجە لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک لەبارەى روداوەکە بڵاویان کردەوە "سەرەتا زۆر بە سەختی بریندار بو و دواتر بە ماوەیەکی کەم کۆچی دواییکرد".

 

داواشیان لە خزم و کەسەکانیان دەکەن کە بەهۆى خۆپارێزى لە کۆرۆنا تەنها بە پەیوەندى تەلەفۆنى بەشدارى خەمیان بکەن و پرسەى بۆ دانانێن.