گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’ئێران دەیەوێت درێژە بەپەرەپێدانی چەکی کاولکار بدات’

ئەمریکا دەستی بەسەر چوار کەشتی نەوتی ئێراندا گرت

2020.08.14 - 11:30
ئەمریکا دەستی بەسەر چوار کەشتی نەوتی ئێراندا گرت

ناس کورد-

رۆژنامەیەکی ئەمریکی بڵاویکردەوە، هێزە دەریاییەکانی وڵاتەکەی دەستیان بەسەر ژمارەیەک کەشتی بارهەڵگری نەوتدا گرتووە کە ئێران بە نیاز بووە ئەو نەوتە بۆ ڤەنزوێللا بنێرێت. 

 

ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمریکی بڵاویکردەوە "ئێران هەواڵیداوە ئەو سزایانەی سەپێندراوە بەسەریدا بشکێنێت و نەوت ڕەوانەی دەرەوە بکات".

 

ئاماژە بەوەش کراوە "هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا دەستیان بەسەر چوار کەشتی گرتووە بەناوەکانى (لۆنا، باندی، بێرینگ و بیلا)، لەناو دەریادا بەبێ بەکارهێنانی چەک، کە ئێران بە نیاز بوو ئەو نەوتە بۆ ڤەنزوێللا بنێرێت، بەڵام هێزی دەریایی ئەمریکا دەستی بەسەردا گرتوون و بەرەو کەناراوەکانی وڵاتەکەی ڕاپێچی کردوون".

 

ڕۆژنامە ئەمریکییەکە باسی لەوە کردووە "ژمارەیەک داواکاریی ئەمریکا مانگی ڕابردوو فەرمانی دەستبەسەراگرتنی ئەو چوار کەشتییەیان دەرکردووە کە بارەکانیان پێکهاتبوو لە گوژمەیەک سوتەمەنی کە ئێران بەنیاز بوو ڕەوانەی وڵاتی  ڤەنزوێللای بکات".

 

ئەوەشخراوەتە ڕوو "لە ڕێگەی داهاتی ئەو نەوتەی کە ئێران ڕەوانەی ڤەنزوێللای کردووە دەیەوێت درێژە بەپەرەپێدانی چەکی کاولکار، پاڵپشتی تیرۆریزم و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بدات".