گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەنگاو؛ هونەرمەندێکى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لە هەولێر خۆى کوشت

2020.08.14 - 11:12
هەنگاو؛ هونەرمەندێکى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لە هەولێر خۆى کوشت

ناس کورد-

ڕێکخراوى مافى مرۆڤى هەنگاو راگەیەندراوێکى لەبارەى خۆکوشتنى هونەرمەندێکى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لەشارى هەولێر، بڵاوکردەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەى ڕێکخراوى مافى مرۆڤى هەنگاو ئاماژە بەوە کراوە، یەکێک لە هونەرمەندانی ڕەپێری خەڵکی کرماشان کە بە هۆی ئەو گۆرانیانەی کە سەبارەت بە کوردستان دەیخوێنت ناوبانگی دەرکردبوو، و پێشتریش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، سامان جرجیس، شاعیر و گۆرانبێژی خەڵکی کرماشان لە شاری هەولێر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

هەنگاو لەسەر زارى سەرچاوەیەکى ئاگادارەوە ئاماژەى بەوە کرد، سامان جرجیس کە نزیکەی 18 مانگ پێش ئێستا لە ژێر گوشاری هێزە ئەمنییەکان ناچاربوو وڵاتی خۆی بەجێ بهێڵیت و لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێ بێت، بە هۆی کێشەی خێزانی و لە ڕێگای بەکارهێنانی چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. ناوبراو ڕۆژێک دوای ئەوەی لە هاوژینەکەی جیابووەتەوە خۆی کوشتووە.

 

سامان جەرجیس سەرەڕای چالاکی لە بواری موسیقای ڕەپ، شیعریشی بە زمانی کوردی کەلهوڕی بۆ هونەرمەندە گۆرانى بێژەکانی کرماشانی ئامادە کردووە.