گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەسێکیش بریندار بوو

گەرمیان؛ لەڕووداوێکى هاتووچۆدا  کەسێک گیانى لەدەستدا

2020.08.14 - 10:29
گەرمیان؛ لەڕووداوێکى هاتووچۆدا  کەسێک گیانى لەدەستدا

ناس کورد-

هاتووچۆى گەرمیان راگەیەندراوێکى لەبارەى ڕوداوێکى هاتووچۆ  بڵاوکردەوە کە تیایدا کەسێک گیانى لەدەستدا و کەسێکى تر بریندار بوو.

 

 

لە راگەیەندراوەکەى هاتووچۆى گەرمیان ئاماژە بەوە کراوە، ئەمشەو لەسەر ڕێگای پشتێنەیی کەلار ڕوداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا، ڕوداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل بووە لەجۆرەکانی نیسان سێنترا و کیا سۆرینتۆ".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى هاتووچۆى گەرمیان، بەهۆی ڕووداوەکەوە شۆفێری کیاکە گیانی لەدەستدا و سەرنشینێک بەسەختی بریندار بوو".

 

رونیشکراوەتەوە، زیانی مادی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکان و ستوونی کارەبا کەوتووە، بریندارەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید هەژار کراوە، مەفرەزەکانی هاتوچۆ لەسەر ڕووداوەکەن و لێکۆڵینەوەیان لەچۆنیەتی ڕوودانی ڕووداوەکە دەستپێکردوە.