گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق؛ 39 ئەندامى ڕێکخراوى داعش دەستگیرکران ’دەیانویست لە سوریاوە دزە بکەنە خاکى عێراق ’

2020.08.14 - 10:05
عێراق؛ 39 ئەندامى ڕێکخراوى داعش دەستگیرکران ’دەیانویست لە سوریاوە دزە بکەنە خاکى عێراق ’

ناس کورد-

سەرچاوەیەکى ئەمنى عێراق، دەستگیرکردنى 39 ئەندامى ڕێکخراوى داعش و کوشتنى 8ى دیکەى ڕاگەیاند لە کاتێکدا دەیانویست لەسوریاوە دزە بکەنە ناو خاکى عێراق.

 

ئەمڕۆ (هەینى) سەرچاوەیەکى ئەمنى عێراق بە میدیاکانى وت "سوپاى عێراق توانیوویەتى لەبەرەبەیانییەکى زووى ئەمڕۆدا 39 ئەندامى ڕێکخراوى داعش دەستگیر بکەن و 8 کەسى تریان بکوژن".

 

سەرچاوە ئەمنییەکە ئاماژەى بەوە کرد، ئەو ئەندامانەى داعش دەیانوویست لە سوریاوە دزە بکەنە ناو خاکى عێراق.