گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’بۆ بەرپەچدانەوەى هەژموونى ئێران’

واشنتۆن: بۆ ماوەیەکى زۆر هێزەکانمان لە عێراق و سوریا دەمێننەوە 

2020.08.14 - 09:39
واشنتۆن: بۆ ماوەیەکى زۆر هێزەکانمان لە عێراق و سوریا دەمێننەوە 

ناس کورد-

سەرۆکى فەرماندەيى ناوەندى هێزە چەکدارەکانى ئەمریکا ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لەعێراق و سوریا دەمێننەوە بۆ بەرپەچدانەوەی هەژموونی" ئێرانی نەگریس".

 

ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، جەنەڕاڵ کینس ماکینزى سەرۆکى فەرماندەيى ناوەندى هێزە چەکدارەکانى ئەمریکا  ئاماژەى بەوە کردوە "لەچەند مانگی ئایندەدا هێزەکانی سوپای ئەمریکا لەعێراق و سوریا ژمارەیان کەمدەکرێتەوە، بەڵام تائێستا هیچ فەرمانێک بۆ پاشەکشەکردن لەو دوو وڵاتە نەدراوە".

 

ماکینزى وتیشى  "هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لەعێراق و سوریا دەمێننەوە ئەوەش بەمەبەستی پەرچدانەوەی هەژموونی" ئێرانی نەگریس".

 

ئەوەشی خستووەتە ڕوو "پێنح هەزارو 200 سەربازی ئەمریکی لە ئێستادا لەعێراقن وهاوکاری هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە دەکەن لە ڕوبەڕوبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و مەشقکردن بەهێزە ئەمنییەکانی عێراق".

 

لێدوانەکەی ماکینزی لەکاتێکدایە کەچەند بەرپرسێکی ئەمریکی بە ڕۆژنامە ئەمریکییەکەیان ڕاگەیاند، " گفتوگۆکانی عێراق وئەمریکا کە بڕیارە مانگی دهاتوو جارێکی دیکە دەست پێبکاتەوە، پێدەچێت هەردوولا تێیدا ڕێکبکەون لەسەر کەمکردنەوەی ژمارەی سەربازەکانی ئەمریکا لە عێراق بۆ سێ هەزار و 500 سەرباز".

 

لەگەڵ ئەوەی دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشتر داوایکردبوو  سەربازە ئەمریکییەکان لە سوریا کە ژمارەیان هەزار سەربازە پاشەکشەیان پێبکرێت، بەڵام تائێستا نزیکەی 500 سەربازی ئەمریکی لەو وڵاتەدا ماون و پاشەکشەیان پێ نەکراوە.