گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەناوەندى شارى بەغدا چەند خۆپیشاندەرێک پەلاماریاندا

وەزیرى ناوخۆى عێراق پێشوازى لەو ئەفسەرە کرد کە هێرشى کرایە سەر

2020.08.14 - 08:38
وەزیرى ناوخۆى عێراق پێشوازى لەو ئەفسەرە کرد کە هێرشى کرایە سەر

ناس کورد-

وەزیرى ناوخۆى عێراق هەڵوێستى ئەو ئەفسەرە عێراقییەى بەرزنرخاند کە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە هێرشى کرایە سەر و بریندار کرا و جەختى لەسەر ئەوە کردەوە ئەو جۆرە کارانە هێزە ئەمنییەکان سارد ناکەنەوە لە پاراستنى خۆپیشاندەران.

 

عوسمان غانمى، وەزیرى ناوخۆى عێراق لە میانەى پێشوازیکردن لە ویسام زوبەیدى ئەو ئەفسەرە عێراقییەى کە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە هێرشى کرایە سەر و بریندارکرا، جگە لەوەى ستایشى هەڵوێستى ئەو ئەفسەرەى کرد ئاماژەى بەوەش کرد، ویسام نموونەیەکە لە کارى دەزگا ئەمنییەکانى عێراق.

 

وەزیرى ناوخۆ وتیشى "ئەو کارەى بەرامبەر بە ئەو ئەفسەرە ئەنجامدرا دەزگا ئەمنییەکان لە پاراستنى خۆپیشاندەرانى ئاشتى و گەلى عێراق، سارد ناکاتەوە".

 

هاوکات وەزیرى ناوخۆى عێراق داواى لە خۆپیشاندەران کرد کە ڕێگە نەدەن بە هەندێک کەس کاریگەری بخەنە سەر شێوازى ئاشتییانەى خۆپیشاندان و گردبوونەوەکانیان و لە ڕیزەکانی خۆیان دوریان بخەنەوە بە ئامانجى بەدیهێنانى داخوازییە ڕەواکانیان.

 

دوێنێ (پێنجشەممە) لە ناوەندى شارى بەغدا لەلایەن چەند خۆپیشاندەرێکەوە هێرشکرایە سەر ئەفسەرێک بەناوى ویسام و بڵاوبوونەوەى گرتەى ڤیدیۆیى هێرشکردنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە.