ناس کورد-
كۆمپانیایه‌كى ئیسرائیلى گرانبه‌هاترین ده‌مامك له جیهاندا لە ئاڵتون سپى و گەوهەر دروستده‌كات و نرخه‌كه‌ى ده‌گاته یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلارى ئه‌مریكى و پێش تەواوكردنى سەرمايەدارێك كڕيويەتى.
ئیسحاق لیفى، دیزاینه‌رى ده‌مامكه‌كه و خاوه‌نى كۆمپانیاى دیزاینه‌ر سەبارەت بە دەمامكەكەى دەڵێت، له ئاڵتونى سپى عه‌یاره 18 دروستده‌كرێت و 3600 گه‌وهه‌رى سپى و ره‌شى تێدا بەكاردەهێنرێت، هه‌روه‌ها فیلته‌رى N99ى بۆ به‌كارده‌هێنرێت كه باشترین فیلته‌رى ته‌ندروستییه.
سەبارەت بە ڕيارى دەمامكەكە باسى لەوەكردوە، كڕیاره‌كه‌ى سه‌رمایه‌دارێكى چینییه و له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا ده‌ژى، له‌كۆتایى ئه‌مساڵدا دروستكردنى ته‌واو ده‌كرێت و ده‌بێته گرانبه‌هاترین ده‌مامكى جیهان.
بەپێى زانياريەكان، ده‌مامكه‌كه كێشى 270 گرام ده‌بێت و شێوه‌یه‌كى جوان و سه‌رنجڕاكێشى هه‌یه، به‌ڵام بەپێى بۆچوونى شارەزايانى تەندروستى له‌وانه‌یه له رووى ته‌ندروستییه‌وه كردارى نه‌بێت.
ئیسحاق لیفى هێماى بۆ ئەوەشكردوە: "له‌وانه‌یه نه‌توانیت هه‌موو شتێك به‌پاره بكڕیت، به‌ڵام ده‌توانیت ده‌مامكێكى گرانبه‌ها بكڕیت، كڕیار ده‌یه‌وێت بیبه‌ستێت و پێوه‌ى بگه‌ڕێت و سه‌رنجى خەڵك به‌لاى خۆیدا رابكێشێت و لەوانەيە بەوەش دڵخۆش بێت."
دواى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە جيهاندا ك تائێستا نزيەكى 21 مليۆن كەس لە جيهاندا توشبوون، دەمامك يەكێك بوو لەو كاڵايانەى كە برەوێكى زۆرى پەيدا كردوو و نرخەكەى بەشێوەيەكى بەرچاو ڕووى لە هەڵكشان كرد، هەروەها چووە بوارى مۆدل و چەندين كۆمپانياى بوارى جل و بەرگ دەمامك بەشێوەى جياواز و سەرنجڕاكێش دروست دەكەن.