گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترامپ گلەيى لە دوشەكانى كۆشكى سپى هەيە: ئاوى كەم دەردەدەن و بەكەڵکى قژ شۆردنم نايەن

2020.08.13 - 23:12
ترامپ گلەيى لە دوشەكانى كۆشكى سپى هەيە: ئاوى كەم دەردەدەن و بەكەڵکى قژ شۆردنم نايەن

ناس کورد- 

دۆناڵد ترامپی سەرۆكى ولايەتە يەكگرتوەكانى  ئەمريكا گلەيى لە دوشەكانى كۆشكى سپى هەيە و دەڵێت، ئاوى كەم دەردەدەن و خۆشوشتن كاتى زۆرى دەوێت، كۆمەڵەكانى ژينگە پارێزيش بيانوەكەى بە بێمانا وەسف دەكەن و دەڵێن، ئەم هەموو كێشە گەورەیان هەيە و دوشى گەرما و يەكێك نييە لە كێشەكان.

 

ئيدارەى دۆناڵد ترامپ، سەرۆكى ئەمريكا دەيەوێت هەندێك ڕێساى تايبەت بە گەرماوكردن و پەستانى ئاو بگۆڕێت، ئەوەش لەپێناو پاراستنى شێوەى نمونەيى قژى سەرۆك، بەهۆى ئەوەى ناوبراو سكاڵاى هەيە دەربارەى ڕۆتيناتى خۆشوشتن لە كۆشكى سپى.

 

بەپێى ياسايەك كە ساڵى 1992 دەركراوە، رێگە بە سەرۆكانى ئەمريكا نادرێت كە زياتر لە 9.5 ليتر ئاو بەكاربهێنن بۆ خۆشوشتن لە خولەكێكدا "واتە لە هەر خولەكێك خۆشوشتن دەبێت ئەو ڕێژە ئاوە بەكاربهێنرێت" دوشەكانى ئەمريكاش بەهەمان ستاندارد دروست دەكرێن، بەڵام ئيدارەى ترامپ دەيەوێت ئەو بڕە زياد بكات.

 

لاى خۆشيانەوە كۆمەڵەكانى بەكارهێنەر و پاراستنى ژينگە پێيان وايە، ئەو داواكاريە بەهەدەردانى ئاوە و پيێويست نييە، هۆشداريش دەدەن لە شكاندنى ياسايەك كە تەمەنى 28 ساڵە و پێيانوايە، ئەو داواكارييە بێمانايە، بەتايبەتى كە ئەمريكا ماوەى دوو دەيەيە بە وشكەساڵيدا تێدەپەڕێت.

 

پێشتر وەزارەتى وزەى ئەمريكا ئەو پێشنيارانەى كرد، ئەوەش دواى ئەوەى ترامپ سكاڵاى هەبوو لە شێوازى خۆشوشتنى لە كۆشكى سپى و ئاماژەى بەوەدابوو، دوشى گەرماوەكان ئاوى كەم دەردەدەن بەهۆى ئەوەشەوە پێويستە كاتێكى زياتر لە شوشتنى قژى بەسەر ببات لەكاتێكدا پێويستى بە ڕۆتينێكى تايبەتە بۆ ئەوەى قژى نمونەيى دەركەوێت.

 

ئاندرۆ ديلاسكى، بەڕێوەبەرى جێبەجێكارى گروپى پاراستنى وزە دەڵێت: "پێشنيارەكەى ترامپ زۆر بێمانايە، وڵات چەندين كێشەى مەترسيدارى هەيە، پەتايەكى جيهانيمان هەيە، وشكەساڵيەكى ماوە درێژمان هەيە مەترسيەكان لەسەرجەم ناوچەكانى خۆرئاواى وڵات زياد دەكەن، هەروەها گۆڕانكارى ژينگەيى جيهانيشمان هەيە، بۆيە دوشى گەرماو يەكێك نييە لە كێشەكانمان."

 

دەشڵێت: "ئەگەر ترامپ دوشێكى باشى دەوێت ئەوا دەتوانين چەند پێگەيەكى ئەلكترۆنى پێ بڵێين كە دوشى باشيان هەيە و زيادەڕۆيى دەكەن لە بەكارهێنانى ئاودا و دەتوانێت ئاوێكى زۆر بەكاربهێنێت."