گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كازمى: ئامادەكارى بۆ هەڵبژاردن بكەن وەك ئەوەى بەيانى دەكرێت، چونكە داواكارى گەلە

2020.08.13 - 21:49
كازمى: ئامادەكارى بۆ هەڵبژاردن بكەن وەك ئەوەى بەيانى دەكرێت، چونكە داواكارى گەلە

ناس کورد

مستەفا كازمى، سەرۆك وەزيرانى عێراق تەئكيد دەكاتەوە هەڵبژاردن لەكاتى خۆيدا دەكرێت، چەند ڕێوشوێنێكى نوێشى تايبەت بە ئامادەكاريەكانى هەڵبژاردنى پێشوەخت ڕاگەياند.

 

نوسينگەى مستەفا كازمى لە راگەیەندراوێکدا بڵاويكردوەتەوە، لەگەڵ سەرۆكانى كۆمار و پەرلەماندا ڕێكکەوتن كراوە بۆ دەنگدان لەسەر ياساى هەڵبژاردنەكان لە دانيشتنى داهاتووى پەرلەماندا و ناردنى بۆ سەرۆككۆمار بۆ پەسەند كردنى.

 

ڕونيشكراوەتەوە؛ "كار بۆ دۆزينەوەى چارەسەركێكى نزيك دەكەين بۆ پڕكردنەوەى بۆشايى دادگايى فيدراڵى، بۆ ئەوەى ئامادە بێت بۆ بابەتى دابينكردنى مەرجەكانى كارى كۆمسيۆنى باڵاى هەڵبژاردنەكان."

 

سەرۆكوەزيرانى عێڕاق باسى لەوەشكردووە: "شەمەندەفەرەكە كەوتەڕێ و پێويستە ئامادەكارى بكەين بۆ هەڵبژاردن ئەويش بەشێوەيەك وەك ئەوەى بەيانى ئەنجام دەدرێت، بۆ ئەوەى پابەندبين بەو بەڵێنەى كە داومانە، هەڵبژاردن داواكارى گەلە و مەرجەعيەتە، هەروەها داواكارى كوتلە ساسيەكانيشە و ناكرێت دەرفەتێكمان هەبێت و لەدەستى بدەين."

 

كازمى ڕونيشيكردوەتەوە: "پێويستمان بە هاريكارييە لەگەڵ نەتەوە يەكگرتوەكان بۆ سەرپەرشتيكردنى پرۆسەى هەڵبژاردنى داهاتوو بۆ ئەوەى هەڵبژاردنەكە متمانەى هەبێت، پێويستە هەمان هەڵەكانى پێشوو دوبارە دەكرێنەوە لە هەڵبژاردنى داهاتوودا و پێويستە هاووڵاتيان متمانەيان بە هەڵبژاردن هەبێت."

 

تەئكيديش دەكاتەوە، عێراق لەڕێگەى ئەنجامدانى هەڵبژاردن و هاتنى حكومەتێك كە داواكارى و پێداويستيەكانى خەڵك جێبەجێ بكات ساڕێژ دەبێتەوە، ئەوەش بەپرسيارێتيەكى مێژوييە و هەڵبژاردنى داهاتوو جياكەرەوەيە بۆ بنيادنانى عێراق چونكە داواكارى گەلە، لە 6 ى حوزەيرانى ساڵى ئايندە ئەنجام دەدرێت و پێويستە بەيەكەوە كاربكەين بۆ ئەم هەڵبژاردنە بۆ هەستانەوەى وڵات و هێنانە كايەى قۆناغێكى نوێ لە مێژووى عێراق.