ناس کورد-
وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ڵامی ڕاگەیەندراوەکەی دوێنێ وه‌زاره‌تی دارایی عێراقی دایه‌وه و ڕایگەیاند، هەردوولا گەیشتنە تێگەیشتنی هاوبەش و چارەسەری زۆرێک لە کێشەکان، بەڵام بەغدا به‌م دواییانه ده‌ستی ده‌ستی دەکات و گه‌یشتن به رێككه‌وتن له باره‌ی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم دواده‌خات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
له ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاڕاستەی حکومەتی عێراقی کردووە، وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند: " حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و كاته‌وه‌ی كه له په‌رله‌مانی كوردستان متمانه‌ی پێ به‌خشراوه، سیاسه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ریشه‌یی سه‌رجه‌م كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتیحادی له چوارچێوه‌ی بنه‌ماكانی ده‌ستووری عێراق گرتووه‌ته‌به‌ر."
ئاماژەی بەوەشكردووە: " له‌و چوارچێوه‌یه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم هه‌نگاوی كرده‌یی ناوه و له 16ی ته‌مموزی 2019دا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ به‌غدا ئه‌نجامدا و سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری ریشه‌یی له باره‌ی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا روونكرده‌وه و هه‌ردوولا رێككه‌وتن ده‌ستوور بكرێته بنەمای سه‌ره‌كی بۆ چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كان."
وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو: "شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند جارێك سه‌ردانی به‌غدای كردووه، له ئه‌نجامی گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كان هه‌ردوولا گه‌یشتنه تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له باره‌ی زۆرێك له پرسه‌كان، به‌ڵام ئێمه تێبینی ده‌كه‌ین به‌م دواییانه ده‌ستی ده‌ستی ده‌كرێت و پرسی گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی هاوسه‌نگ له باره‌ی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم دواده‌خرێت."
ڕونیشیکردووەتەوە: " لەمانگی کۆتایی ساڵی 2019 له به‌غدا رێككه‌وتین بۆ ئه‌وه‌ی مافه نه‌وتی و داراییه‌كان له بودجه‌ی گشتیی 2020 چارهسەربكرێن، بەڵام ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق هۆكاربوو بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه نه‌چێتە بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. "
وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژەی بەوەشكردووە: "ده‌بوو حكومه‌تی ناوه‌ند تاوەکو یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانیان موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت و وێڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندبوونی خۆی چه‌ندباره كرده‌وه به رێككه‌وتنه‌كه و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه نابێت ناكۆكییه سیاسییه‌كان ببێته هۆكاری بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵام بەغدا به‌بێ هیچ پاڵپشتییه‌كی یاسایی و ده‌ستووری، تاكلایه‌نانه بڕیاری بڕینی شایسته داراییه‌كان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دا."
ڕونیشیکردووەتەوە، دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان پێشێلی ماددەی 114ی دەستووریان نەکردووە و وەزارەتی دارایی عێراقیش کار بە دەستووری عێراق ناکات.