گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕانییە و قەڵادزێ؛ گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروستبوو

2020.08.13 - 19:09
ڕانییە و قەڵادزێ؛ گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروستبوو

ناس کورد-

لەشاری ڕانییە و قەڵادزێ بۆ ڕۆژی دووەم لەسەریەک خۆپیشاندان و ناڕەزایی هاووڵاتیان بەڕێوەچوو، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەزەبری هێز و گازی فرمێسکڕێژ بڵاوەیان پێکرا و ژمارەیەک خۆپیشاندەریش دەستگیرکران.

 

پەیامنێری ناس کورد لە قەڵادزێ ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ بۆ ڕۆژی دووەم لەسەریەک هاووڵاتیانی شاری ڕانییە و قەڵادزێ خۆپیشاندان و ناڕەزاییان دەستپێکردەوە."

 

وتیشی: "دوای ماوەیەکی کەم لە دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکە، هێزێکی ئەمنی زۆر لەناو بازاڕی قەڵادزێ بڵاوەیان پێکرا و بازاڕیان داخست و بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران کرد."

 

پەیامنێری ناس کورد ئاماژەی بەوەشكرد: "هێزە ئەمنییەکان مۆبایلیان لەو کەسانە وەردەگرت کە ڤیدیۆیان تۆمارکردبوو دەیانسڕییەوە، هەروەها ژمارەیەک خۆپیشاندەریشیان دەستگیرکرد."

 

هاوکات تایبەت بە شاری ڕانییە، باسی لەوەکرد: "گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروست بووە و خۆپیشاندەران ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکانیان بەردباران کردووە."