گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ڕووى لە زیادبوون کردووە

پەرلەمانى عێراق کار دەکات بۆ ڕێگریکردن لە دیاردەى خۆکوژى

2019.04.22 - 19:27
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانى عێراق کار دەکات بۆ ڕێگریکردن لە دیاردەى  خۆکوژى

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- هەڤاڵ فەتاح

لیژنەی مافی مرۆڤى پەرلەمانی عێراق بەنیازە پرۆژەیاسایەك بۆ ڕێگرتن لە زیادبوونی ڕێژەی خۆكوشتن لە عێراق پێشکەش بکات، ئەندامێکى ئەو لیژنەیەش دەڵێت، ئەو پرۆژەیاسایە هەرێمى کوردستان ناگرێتەوە.

.

یوسرا ڕەجەب ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "داوامان كردووە لیژنەیەكی هاوبەش لە پەرلەمانی عێراق، وەزارەتی تەندروستی، دەستەی مافی مرۆڤ و وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی عێراق دروستبكرێت، بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی خێرا سەبارەت بە دیاردەی خۆكوشتن لە عێراق".

.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، ڕێژەی خۆكوشتن لە عێراقدا لە چاو ساڵانی ڕابردوو، زۆر زیادیكردووە، هۆكارەكەشی بۆ "بێكاری و دابونەریت" گەڕاندەوە.

.

"هەوڵدەدەین بەزوترین كات، پرۆژەیاسایەك پێشکەش بە سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق بکەین، بۆ كەمكردنەوەی دیاردەى خۆکوشتن"، یوسرا ڕەجەب واى وت.

.

وتیشى، دروستکردنى لیژنەى تایبەت بە ئەو پرسە و چەند پرسێکى ترى هاوشێوەى گەندەڵى هەرێمى کوردستان ناگرێتەوە، چونکە زۆرجار هەرێم دەڵێت "پەرلەمان و دەزگای تایبەتی خۆی هەیە بۆ ئەو بوارانە"، ئاماژە بەوەشدەکات، حكومەتی عێراقی بەوانى وتووە نایەوێت لەم كاتەدا پەیوەندیەكانی لەگەڵ هەرێمدا تیكبچێت، بۆیە هەرێم ناچار ناکات پایەندى هەندێک بڕیارى حکومەت عێراق بن.

.

بە گوێرەى ئامارە نافەرمییەکان لە ساڵی 2018دا، 50 كەس لە عێراق خۆیان کوشتووە، لە 4 مانگی سەرەتای ساڵى 2019شدا 30 كەس خۆیان كوشتووە، تەمەنى ئەو کەسانەى خۆیان کوشتووە لە نێوان 14 بۆ 24 ساڵیدایە.

.

.